سەرۆک بافڵ: بەڕێزەوە لە رۆڵ و پێگەی ژنانی قوربانیدەر دەڕوانین
کوردستان 11:45 AM - 2026-03-08
PUKMEDIA
8ی مارس
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لە رۆژی ژناندا پەیامێک بڵاودەکاتەوەو رایدەگەیەنێت: بە رێزەوە لە رۆڵ و پێگە و خزمەتەکانی هەموو ئەو ژنانە دەڕوانم کە لەپێناو ماف و یەکسانی قوربانییان داوە
دەقی پەیامەکە..
لە رۆژی جیهانیی ژناندا پیرۆزبایی گەرم لە ژنانی کوردستان و عیراق و جیهان دەکەم، هیوای سەلامەتی و سەرفرازییان بۆ دەخوازم و بە رێزەوە لە رۆڵ و پێگە و خزمەتەکانی هەموو ئەو ژنانە دەڕوانم کە لەپێناو ماف و یەکسانی قوربانییان داوە.
کارکردن بۆ نەهێشتنی جیاکاری و رێگریکردن لە توندوتیژی و بەدیهێنانی دادپەروەریی کۆمەڵایەتی ئەرکێکی هاوبەشی هەموومانە و دەبێت دوور لە دروشم هەنگاوبنێین بۆ دەستەبەرکردنی ژیانێکی باشتر بۆ ژنانی ئازای کوردستان و داکۆکیکاریان بین بۆ پاراستنی ماف و ئازادییەکانیان.
ئێمە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان فراوانکردنی بەشداریی ژنان لە ناوەندەکانی بڕیار و دەسەڵات و بەڕێوەبردندا بە ئەرکی خۆمان دەزانین و وەک هەمیشە بە ژنان دەڵێم پشتیوان و پاڵپشتتانم.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

