مەکتەبی سیاسی: پیرۆزبایی و سڵاوی گەرم بۆ ژنانی پێشەنگ و تێکۆشەر

کوردستان 09:20 AM - 2026-03-08
8ی مارس PUKMEDIA

8ی مارس

ژنان

مەکتەبی  سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی  کوردستان لە رۆژی ژناندا پیرۆزبایی لە ژنانی کوردستان و جیهان دەکات و دەڵێت: پیرۆزبایی و سڵاوێكی گەرم دەنێرین  بۆ ئەو ژنە تەوارانەی بە درێژایی مێژوو لە كاروانی خەبات و تێكۆشانی بزووتنەوەی ژناندا   رۆڵی پێشەنگیان هەبووە.

پەیامی مەکتەبی سیاسیی بۆ رۆژی جیهانی ژنان..

لە بیرەوەری هەشتی مارس رۆژی جیهانیی ژناندا ،پیرۆزبایی و سڵاوێكی گەرم دەنێرین  بۆ ئەو ژنە تەوارانەی بە درێژایی مێژوو لە كاروانی خەبات و تێكۆشانی بزووتنەوەی ژناندا   رۆڵی پێشەنگیان هەبووە.  

 بزووتنەوەی ژنانی کورد بەشێکی گرنگی خەباتی كوردەوارییە بۆ ماف و ئازادی و لەدەستەبەری ماف و ئازادییەکانیاندا  هەنگاوی بوێرانەیان بڕیووە . لەكایەكانی سیاسی و حوكمڕانی کوردستانیشدا  جێگە دەستیان دیار بووە.ژنانی کورد و لە ناویشیاندا هەڤاڵانی ژن لە رەوتی تێکۆشانی هەمەلایەنەی یەکێتییدا بۆ ئازادی و دیموکراسی و پێشکەوتندا ئازا و بەجەرگ و باشترینی خەباتگێڕانی گەلەکەمان بوون.

 لەم یادەدا تەئکید دەکەینەوە کە یەکێتی وەك  هەمیشە درێژەپێدەری سیاسەت و دیدی  سەرۆك مام جەلال دەبێت لە بەشداریی كاراتری  مەیدانی ژنان ، تاوەكو لە گشت ئۆرگانەكانی حزب و جومگەكانی حوكمڕانیدا  لەسەر  پێی خۆیان  رابوەستن و بەرەو پێشەوە هەنگاو بنێن.
جارێکی تر پیرۆزە 


مەکتەبی  سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی  کوردستان

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە