سه‌رۆكایه‌تی كۆمار: راپه‌ڕین بووه رزگاری هه‌رێم له چنگی دیكتاتۆر
عیراق 03:33 PM - 2026-03-05
ئەرشیف
راپەڕین
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عیراق له 35 ساڵه‌ی یادی
راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا رایگهیهندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه و
ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات: له یادی سی و پێنجه‌مین ساڵیادی راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ریی
گه‌لی كوردستان له 5ی ئاداری 1991دا، به‌شكۆوه یادی قوربانییه مه‌زنه‌كانی گه‌له
سهربهرزهكهمان ده‌كه‌ینه‌وه، كه خه‌باتیان كرد دژی زوڵم، سته‌م و سه‌ركوتكارییه‌كانی
رژێمی دیكتاتۆری به‌رانبه‌ر به ته‌واوی پێكهاته‌كانی گه‌لی عیراق، ئه‌و قوربانییانه‌ی
بوونه هۆی رزگاركردنی شاره‌كانی هه‌رێم له چنگی ده‌زگا سه‌ركوتكه‌ره‌كانی رژێم.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكراوه: یه‌كه‌مین چه‌خماخه‌ی
راپه‌ڕین له شاری رانیه‌ی ده‌روازه‌ی راپه‌ڕین له پارێزگای سلێمانییه‌وه
ده‌ستیپێكرد، كه بووه خاڵی وه‌رچه‌رخان بۆ رزگاركردنی شاره‌كانی دیكه له چه‌وسانه‌وه
و سته‌م و هه‌نگاونان به‌ره‌و دامه‌زراندنی سیستمێكی دیموكراسیی فره‌یی په‌رله‌مانی،
له‌كاتێكدا ناوچه‌كه به بارودۆخێكی سه‌خت و دیمه‌نی جه‌نگ، وێرانكاری و زیانی مرۆیی‌دا
تێده‌په‌ڕێت، داوا له لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر مێزی گفتوگۆ و په‌نا
بۆ حیكمه‌ت و لۆژیك ببه‌ن و رێگری بكه‌ن له فراوانبوونی بازنه‌ی جه‌نگ كه ته‌نها
ماڵوێرانی بۆ گه‌لانی ناوچه‌كه ده‌هێنێت و ده‌بێته هۆی تێكدانی ئاسایش و سه‌قامگیری.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه دووپاتی ده‌كاته‌وه كه
عیراق نه‌بووه و نابێته به‌شێك له ململانێكان و رێگه‌ش نادات خاكه‌كه‌ی بۆ ده‌ستدرێژیكردنه
سه‌ر وڵاتانی دراوسێ به‌كاربهێنرێت، به‌ڵكو هه‌وڵ ده‌دات په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی
بخاته‌گه‌ڕ بۆ راگرتنی جه‌نگ و په‌نابردن بۆ بژارده‌ی ئاشتی و كۆتاییهێنان به‌ڕشتنی
خوێنی زیاتر، بۆیه هیوادارین ئه‌م بۆنه‌یه ببێته هه‌وێنی به‌هێزكردنی یه‌كڕیزیی
نیشتمانی له نێوان پێكهاته‌كانی گه‌له‌كه‌مان و هێزه سیاسییه‌كان، و چه‌سپاندنی
پایه‌كانی دیموكراسی و یه‌كسانی له‌نێوان هه‌موواندا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

