لەناوچە شاخاوییەکانی هەڵەبجە ئاگربڕ دەکرێت
کوردستان 02:22 PM - 2026-02-23
راگەیاندنی پارێزگای هەڵەبجە
کۆبونەوەکەی پارێزگار لە دیوانی پارێزگای هەڵەبجە
لە دیوانی پارێزگای هەڵەبجە کۆبونەوەیەک ئەنجامدرا کە پارێزگار سەرپەرشتی دەکرد، تێیدا رێکارەکانی ئامادەکاری بۆ پرۆسەی ئاگربڕ لە ناوچە شاخاوییەکان خرایە بەرباس و رۆژانی داهاتوودا دەستپێدەکات.
ئەمڕۆ،دووشەمە بەسەرپەرشتی نوخشە ناسیح پارێزگاری هەڵەبجە، لە دیوانی پارێزگا، بە ئامادەبوونی لایەنە پەیوەندیدارەکان، کۆبوونەوەیەکی تایبەت بۆ داڕشتنی پلانی "ئاگر بڕ" و پاراستنی ناوچە شاخاوییەکان بەڕێوەچوو، سەرەتای کۆبوونەوەکە، بەدەربڕینی رێز و وەفا بۆ یادی گیانی پاکی شەهیدانی ژینگە دەستیپێكرد، تاوتوێی پلان و میکانیزمی جێبەجێکردنی کارەکان كرا، و بە وردی باس لە رێوشوێنەکانی تایبەت بە ئەنجامدانی پڕۆسەی ئاگربڕی ناوچە شاخاوییەكان کرا و چارەسەركردنی ئەو کەموکوڕییانەی لە ساڵانی پێشوودا هەبوون.
پارێزگار بڕیاریدا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی تایبەتمەند لە سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ بەدواداچوون و جێبەجێکردنی کارەکان لە ماوەیەکی دیاریکراودا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

