ترەمپ هەڕەشەی سەپاندنی باجی زیاتر دەكات

جیهان 09:37 PM - 2026-02-21
 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا Ajans

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا

ئەمریكا

لەكاردانەوەی بڕیارەكەی دادگای باڵا ئەمریكا بەڕاگرتنی سەپاندی باجی گومرگی لە سەر كاڵای جیهانیی بەڕێژەی 10%، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا رایگەیاند: وەك سەرۆك دەسەڵاتی ئەوەم هەیە باجی گومرگیی لە 10% بۆ 15% زیاد بكەم.

ئەمڕۆ شەممە 21ی 2ی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، رێژەی باجی گومرگیی جیهانیی لەسەر كاڵا هاوردەكراوەكان بۆ 15% بەرز كردەوەو رایگەیاند: وەك سەرۆك دەسەڵاتی ئەوەم هەیە باجی گومرگیی زیاد بكەم.

راشیگەیاند: پاش پێداچوونەوەی ورد بە بڕیارەكەی دادگای باڵای ئەمریكا كەبڕیارێكی دژە ئەمریكیی نائاساییە، باجی گومرگی لەسەر كاڵا هاوردەكراوەكان بۆ ئاستی 15% زیاد دەكەین.

ئەمەش لەكاتێكدایە، رۆژی هەینی 20ی 2ی  2026، دادگای باڵای ئەمریكا بەشێكی زۆری ئەو باجانەی بە نایاسایی ناساند كە پێشتر سەرۆكی ئەمریكا سەپاندبوونی.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە