کونسوڵی گشتی کۆریای باشوور سەردانی ئیدارەی راپەڕینی کرد

کوردستان 10:04 PM - 2026-02-15
وێنەیکى دیدارەکە تایبەت

وێنەیکى دیدارەکە

راپەرین

ئەمڕۆ 15ى2ى2026 هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین پێشوازی کرد لە  سیونگچیۆل لیم کونسوڵی گشتی کۆریای باشور لە هەرێمی کوردستان.

لە دیدارێکیاندا باس لە رەوشی سنورەکە بەگشتی کرا و جەخت کرایەوە لە هاوئاهەنگی زیاتر لەنێوان هەردوولادا بەتایبەت رێکخراوی کۆیکای کۆری، تاوەکوو بتواندرێت لە رێگایەوە خزمەتێکی زیاتر بە سنورەکە و دانیشتوانەکەی بکرێت.

لای خۆشیەوە هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین وێڕای بەخێرهاتنی بەڕێزیان، ئامادەیی هاوئاهەنگی تەواوی دەربڕی تاوەکو بتواندرێت کاری زیاتری پێکەوەیی بکەن بەمەبەستی خزمەتکردنی دانیشتوانی دەڤەرەکە.

PUKMEDIA


ئەمانەش ببینە