دژەتیرۆر و دژەتیرۆری عیراق تیرۆرستێک لە بەغداد دەستگیردەکەن
کوردستان 10:06 PM - 2026-02-08
PUKMEDIA
لۆگۆى دژەتیرۆر
پاش بەدواداچوونی هەواڵگری
ورد، هێزەکانی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر بە هاوبەشی دەزگای دژەتیرۆری عیراق،
ئۆپەراسیۆنێکیان لە ناوچەی ئەبوغریب سەر بە پارێزگای بەغداد ئەنجامدا، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا توانرا تیرۆرست
( ع-م-خ) داواکراو بە ماددەی 4ـی تیرۆر لە لایەن دادگای لێکۆڵێنەوەی بەغدادەوە دەستگیربکرێت.
لە راگەیەنراوێدا کە کۆپیەکى بۆ PUKMEDIA نێردراوە ، ئەوە هاتووە: تاوانبار
ئەندامی بەناو ڕێکخراوی تیرۆرستی داعشە بە پلەی سەربازی (جەنگاوەر) لە ولایەتی ئەنبار
لە کەرتی رۆژئاوای جەزیرە بەشداری چەندین کردەوەی تیرۆرستی کردووە بە هێرشکردنە سەر هێزە
ئەمنییەکان و هاووڵاتییانی مەدەنی شارەکە.
ئاماژە بەوەش دراوە: پاش ئازاد
کردنی پارێزگای ئەنبار لە ساڵی 2015 لە لایەن سوپای عیراقەوە تیرۆرستی ناوبراو لەگەڵ
چەکدارە هەڵهاتووەکانی ئەو کاتەی بەناو رێکخراوی داعش هەڵهاتووە بۆ وڵاتی سوریا، پاش
مانەوەی لە وڵاتی سوریا کە بەردەوام بووە لە کردەوە تیرۆرستییەکانی دواتر بە ڕێگەی
نایاسایی دەگەڕێتەوە بۆ عیراق، لە سنووری هەردوو پارێزگای ئەنبار و بەغداد، دەست بە
کاری تیرۆرستی دەکات.
ئەوەش خراوەتەڕوو: لە شەوی 26/1/2026 لە ئۆپراسیۆنێکی
هاوبەشی بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر و دەزگای دژەتیرۆری عیراق، توانرا تیرۆرستی ناو براو لە ناوچەی ئەبوغرێب
دەستگیر بکرێت و پاش دەستگیرکردنی، دەستبەجێ ڕادەستی یاسا کرا بەمەبەستی سزادانی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

