حكومه‌ت به‌نیازه كاره‌بای ماڵی بریندارانی چه‌كی كیمیایی ببڕێت
کوردستان 04:18 PM - 2026-02-03
ئاژانسەکان
یەکێک لە بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی
بریندارانی چه‌كی كیمیایی له هه‌ڵه‌بجه به‌هۆی به‌كارهێنانی ئه‌و ئامێرانه‌ی كه پێویسته هه‌میشه به‌كاریبهێنن بۆ مانه‌وه‌یان له ژیان، گیرۆده‌ی پاره‌ی كاره‌بای 24 سه‌عاتی بوون و ئاگادار كراونه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر پاره‌ی كاره‌با نه‌ده‌ن كاره‌باكانیان ده‌بڕدرێت.
له‌و باره‌یه‌شه‌وه نوخشه ناسح پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه له‌كاتی سه‌ردانی یه‌كێك له بریندارانی چه‌كی كیمیایی له‌هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند: پێویسته حكومه‌ت به‌زووترین كات ئه‌و بریندارانه بباته ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ چاره‌سه‌رو ژیانیان له‌مردن رزگار بكات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له واقعدا ده‌یبینین ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌یه‌و به‌هۆی ئه‌وه‌ی پاره‌ی كاره‌بایان نه‌داوه به‌نیازه كاره‌بای ماڵه‌كانیان ببڕێت و ژیانیان زیاتر بخاته مه‌ترسییه‌وه.
راشیگه‌یاند: ئه‌گه‌ر حكومه‌ت به‌ده‌م داواكاری بریندارانی چه‌كی كیمیایی نه‌یه‌ت، به‌تایبه‌ت له‌رووی چاره‌سه‌ری پزیشكی و پێدانی كاره‌بایی 24 سه‌عاتی به بێبه‌رامبه‌ر به‌و ماڵانه‌ی برینداری چه‌كی كیمیاییان هه‌یه، هه‌ڵوێستی جدی له‌به‌رامبه‌ر حكومه‌ت ده‌گرێنه‌به‌ر.
وتیشی: ده‌توانین كه‌مپینی كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری بۆ بریندارانی چه‌كی كیمیایی ئه‌نجامبده‌ین، به‌ڵام ئه‌وه ئه‌ركی حكومه‌ته كه به‌ده‌م داواكارییه‌كانمانه‌وه بێت، چونكه ئه‌وان هه‌ڵگری ئه‌و ناسنامه‌یه‌ن كه هه‌موو كورد پێیانه‌وه سه‌ری به‌رزه.
پێشتر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بریندارانی چه‌كی كیمیایی بۆ چاره‌سه‌ر ده‌برده ده‌ره‌وه‌ی وڵات، هه‌روه‌ها كاره‌بای 24 سه‌عاتی بۆ ئه‌و ماڵانه دابین كردبوو كه به‌هۆی به‌كارهێنانی ئامێری كاره‌بایی ژیانیان به‌ڕێ ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌ئێستادا كه سیستمی كاره‌بای زیره‌كی 24 سه‌عاتی كه‌وتووته كار، داوایان لێكراوه كه پاره‌ی كاره‌با بده‌ن ئه‌گه‌ر نا كاره‌باكانیان ده‌بڕن، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایی زۆری له هه‌ڵه‌بجه لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌و داواكارن حكومه‌ت به‌زووترین كات ئه‌و داواكارییانه‌یان بۆ چاره‌سه‌ر بكات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

