پۆلیسی رانیە باندێکی دزیکردن دەستگیردەکات
کوردستان 03:42 PM - 2026-01-19
نوسینـگەی پۆلیـسی نەهێشتنی تاوانی رانیه
وێنەی سێ تۆمەتبارەکە
پۆلیسی رانیە باندێکی دزیکردن دەستگیردەکات کەلە سێ کەس پێکهاتوون و دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوەو چەندین کاری دزیکردنیان ئەنجامداوە.
نوسینـگەی پۆلیـسی نەهێشتنی تاوانی رانیه رایگەیاندووە: دوای سکاڵای هاووڵاتییەک کە دزی لێکراوە، پۆلیسی رانیە باندێڪی دزی ڪردنیان دەستگیر ڪرد، کە دوو تۆمەتبارن و تۆمەتبارێڪی تریش خۆی رادەست کردووە.
ئەوەش هاتووە: ناوی تۆمەتبارەکان (إ. ل. ع ) و ( هـ . إ. ش. م) تە مە نیان له سـەرووی (۱۸) سـاڵـە و هەردووڪیان نێرن ، لەماوەی ڪەمـتـر لـە (٤٨) سەعاتدا توانیان بەهاوڪاری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین و بـەشی پۆلیسی فریاڪەوتنی راپەڕین تۆمەتبارەڪان دەستگیربڪەن و دەستیش بگرن بەسەر ئەو ئۆتۆمبیلەی ڪە تۆمەتبارەڪان لەڪاتی دزی ڪردن بەڪاریان هێنابوو، تـوانرا دەست بەسەر ئۆتۆمیلێڪی تریشدا بگیرێت ڪە تۆ مەتباران لـە (پارێزگای هەولێر) دزیبوویان، تۆمەتباری سێیەمیش بەناوی (ر. ج. أ) خۆی رادەستی نووسینگەی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی رانیە ڪرد.
ئاماژە بەوەش کراوە، کە سەرجەم تۆمەتـباران لەبەردەم پۆلیــس و دادوەر دانیان ناوە بەتاوانەکانیان دا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

