گەشتوگوزاری راپەڕین: 36 پڕۆژەی وەبەرهێنانی گەشتیاری ئەنجام دەدرێن

کوردستان 07:31 PM - 2026-01-08
شوێنێکى گەشتیارى لە سنوورەکەدا راگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتى گشتیی گەشتوگوزاری راپەڕین

شوێنێکى گەشتیارى لە سنوورەکەدا

راپەرین

بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری راپەڕین باسى لە پڕۆژە گەشتیارییەکانى سنورەکە کرد و رایگەیاند: لە رابردوودا یەکێک لە گرفتەکان سنورەکەمان نەبوونى چێشتخانە بوو، بەڵام ئێستا بە دەیان چێشتخانە کراونەتەوە، کە تەواوى پڕۆژە گەشتیارییەکان دەبنە هۆى رەخساندنى هەلى کار لە سنورەکەدا و بەگشتى 36 پڕۆژەى گەشتیارى جۆراو جۆرن.

ئارام پیرۆت بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری راپەڕین، بە وێبسایتى رەسمیى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان PUKMEDIA  راگەیاند: ئێمە لە سەرەتای ساڵى 2023وە بووینە بەڕێوەبەراتی گشتیى و هەتا ئێستا هەنگاوێکی زۆر باشمان لە رووی پێشخستنی کەرتی گەشتیاریی لە رێگەی پڕۆژەکانی وەبەرهێنانەوە ناوە، چونکە تا ئێستا 36 پڕۆژەی وەبەرهێنانی گەشتیاریی و بازرگانی گەشتیاریى کە هەندێک لە پڕۆژەکان تەواو بوون و هەندێکیشیان مۆڵەتیان پێدراوە و هەندێکی دیکەیان لە مامەڵەکردندان ئەنجامداوە.

 روونیشیکردەوە: لە رابردوو یەکێک لە کێشە گەورەکان لە ناوچەیە نەبوونی چێشتخانە بوو، بەڵام لە ماوەى ئەم سێ ساڵەدا دەیان سەیرانگای گەشتیاریى و دەیان چێشتخانەمان دروست کردووە، هەر چێشتخانەیەکیش جێگاى 200 بۆ 300 کەس دەبێت کە سەردانى بکات، هاوکات هەندێک هۆتێل لە دروستکردندان و لە ئێستاشدا هەر داوا لەسەر دروستکردنى هۆتێل هەیە، کە ئەمانەش هەموو گۆڕانکارى گەورەن لە سنوورەکەدا و لەڕووى گەشتیارییەوە چاکسازى و خزمەتگوزارین و هانى زیاترى گەشتیار دەدات کە سەردانى ناوچەکە بکەن و لێى بمێننەوە.

ئاماژەیبەوەشدا: ئەم پڕۆژە گەشتیارییانە دەبێتە هۆى دروستبونى هەلى کاریش و ئێمە پلانى خۆمان بۆ داهاتووش هەیە، کە بەدڵنیایى لە چەند ساڵى ئایندە گۆڕانکارى گەورە لە سنوورەکەدا لە رووى گەشتیارییەوە بەدیدەکەن.

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە