ساڵی رابردوو لەئیدارەی راپەرین چەندین پرۆژەی گرنگ ئەنجامدراون
کوردستان 11:42 AM - 2026-01-06
کوردستانی نوێ
ئیدارەی راپەڕین
بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی راپەڕین رایدەگەیەنێت: ساڵی
رابردوو مۆڵەتی وەبەرهێنانمان داوە بە 9 پرۆژە و هەوڵەکانمان بەردەوامە بۆ ئەوەی
پرۆژەی باشتر و چاکتر پێشکەشی ناوچەکە بکەین و مەبەستمانە گرنگی زیاتر بدەین بە
پرۆژە پیشەسازی و گەشتیارییەکان.
شاهۆ نەجم بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی راپەڕین بەوێبسایتی
رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: لەماوەی ساڵی رابردوودا مۆڵەتی وەبەرهێنانمان داوە بە
9 پرۆژە کە سێکتەری جیاوازیان لەخۆگرتووە و تێچووەکانیان نزیکەی بە 40 ملیۆن دۆلار
دەخەمڵێندرێن.
راشیگەیاند: لەماوەی دەستبەکاربوونمەوە مۆڵەتی
وەبەرهێنانم داوە بە 30 پرۆژە و ئامانجمانە و پرۆژەی زیاتریش لە سنورەکەمان
ئەنجامبدرێت، جگە لەوەی پێش دەستبەکاربوونیشم 54 پرۆژەی دیکە مۆڵەتی وەبەرهێنانیان پێدراوە، کە 12
پرۆژەیان تەواوبوون و 36 پرۆژەیان لەجێبەجێکردندان و 6 پرۆژەشیان مۆڵەتەکانیان
هەڵوەشاوەتەوە.
بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی راپەڕین ئاماژەی بەوەشکرد،
هەوڵەکانمان بەردەوامە بۆ ئەوەی پرۆژەی باشتر و چاکتر پێشکەشی ناوچەکە بکەین و
مەبەستمانە گرنگی زیاتریش بدەین بە پرۆژە پیشەسازی و گەشتیارییەکان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

