رێبوار تەها دەستبەرداری كورسییەكەی دەبێت
عیراق 10:01 PM - 2025-12-28
PUKMEDIA
رێبوار تەها، پارێزگاری كەركوك و كاندیدی سەركەوتووی یەكێتی
رێبوار تەها، پارێزگاری كەركوك و كاندیدی سەركەوتووی یەكێتی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران، بەڕەسمی دەستلەكاركێشانەوەی خۆی پێشكەش بە كۆمسیۆن كرد بۆ دەستبەرداربوون لەكورسییەكەی.
رێبوار تەها، پارێزگاری كەركوك و كاندیدی سەركەوتووی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ ئەنجومەنی نوێنەران، بەڕەسمی دەستلەكاركێشانەوەی خۆی پێشكەش بە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق كرد بۆ دەستبەرداربوون لەكورسییەكەی لە ئەنجومەنی نوێنەران.
هاوكات بڕیارە سبەینێ 29ی 12ی 2025، هەڵۆ قادر وەك جێگرەوەی رێبوار تەها، لە یەكەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق-دا سوێندی یاسایی بخوات و بەڕەسمی ببێتە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق.
ئەمەش لەكاتێكدایە، رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك، كە كاندید بوو بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوینەرانی عیراق، 96 هەزار دەنگی بەدەستهێناو بووە خاوەنی زۆرترین دەنگ لەسەر ئاستی عیراق.
PUKMEDIA
دەستلەكاركێشانەوەی رێبوار تەها، پارێزگاری كەركوك و كاندیدی سەركەوتووی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان:
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

