بێ‌کاری و ناسەقامگیری ئابووری گەنجانی راپەڕین بەکوێ دەگەیەنێت
کوردستان 10:14 AM - 2025-12-25
ئەکاوتنی چالاکوان رەنج پشدەری
گەنجانی راپەڕین لە لیبیا
تادێت ژمارەی گەنجانی
دەڤەری راپەڕین لە لیبیا زیاتر دەبن كە رێگا ئاوییەكانی ئەو وڵاتە بۆ كۆچكردن بەرەو
ئەوروپا بەكاردەهێنن و چاودێرانیش ئاماژە بە مەترسیەكانی ئەو رێگایە دەكەن لەسەر ژیانی
هاوڵاتیانی ئەو ناوچەیە.
لەدوێنێوە راپۆرتە میدیاییەكان
ئاماژە بەوە دەكەن كە زیاتر لە 200 گەنجی ناوچەی پشدەر و بیتوێن لە لیبیا بە دەست
قاچاخچیەكانەوە گیریان خواردوە و دەیانەوێت لەرێگایەكی پڕ مەترسی ئاوییەوە بەرەو ئەوروپا
رەوانەیان بكەن، ئەگەرچی لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا ئەو گەنجانە هەواڵەكان رەتدەكەنەوە،
بەڵام چالاكوان رەنج پشدەری لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك
ئاماژە بەوە دەكات، كە لەژێر فشاری قاچاخچیەكاندا ئەو گرتەیە تۆماركراوە.
ئەمەش
لەکاتێکدایە دامه‌زراوه‌ی ڤیژن بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجی، لە نوێترین توێژینه‌وه‌یدا
به‌زمانی ئینگلیزی له‌باره‌ی بێكاری گه‌نجان له‌ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین و زۆری رێژه‌ی
كۆچی گه‌نجان له‌ناوچه‌كه به‌ناونیشانی (په‌ره‌پێدانی به‌رده‌وامی كارسازی گه‌نجان
له ئیداره‌ی راپه‌ڕین) رایگەیاند: زیادبوونی به‌رچاوی رێژه‌ی بێكاری گه‌نجان له
ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین و ناسه‌قامگیریی ئابوری و دامه‌زراوه‌ی له‌ناوچه‌كه گه‌یشتووه‌ته
ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه 31.38%ـی خێزانه‌كانی ناوچه‌كه هه‌ژارن یاخود له‌دۆخێكی
ئابوریی خراپ‌دا ده‌ژین.
هه‌ر له‌و
توێژینه‌وه‌یه‌دا هۆكاره‌كانی بێكاریی گه‌نجان له‌چه‌ند ره‌هه‌ندێكی (ئابووری،
كۆمه‌ڵایه‌تی، كه‌لتوری، سیاسی و یاسایی) خراونه‌ته‌ڕوو، له‌ڕێگه‌ی راپرسیی مه‌یدانیشه‌وه
كه له‌سه‌ر 462 گه‌نجی ناوچه‌كه ئه‌نجامدراوه گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی
كه بێكاری هۆكارێكی سه‌ره‌كیی كۆچی گه‌نجانه‌و به‌شێكی زۆری به‌شداربووانی
راپرسییه‌كه ئه‌ندامێك یان زیاتر لهخێزانهكهیان كۆچیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات
كردووه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

