پارێزگاری هەڵەبجە بەشداری لەلوتکەی شارە بەهێزەکانی جیهان دەکات
کوردستان 07:59 PM - 2025-12-18
پەڕەی تایبەتی پارێزگار
پارێزگاری هەڵەبجە
پارێزگاری هەڵەبجە لەمیانەی
بەشداریکردنی لە لوتکەی
شارە بەهێزەکانی جیهان لە تۆرۆنتۆی وڵاتی کەنەدا رایگەیاند: بەشداریکردنمان لەم
جۆرە بۆنە نێودەوڵەتییانە، هەنگاوێکی گرنگە بۆ ناساندنی زیاتری هەڵەبجە لەسەر
ئاستی جیهان و کردنەوەی دەرگای نوێ بۆ کاری هاوبەش.
نوخشە ناسیح پارێزگاری
هەڵەبجە لەپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لەبارەی بەشداریکردنی
وەک پارێزگار و نوێنەری هەڵەبجە لوتکەی
شارە بەهێزەکانی جیهان لە تۆرۆنتۆی وڵاتی کەنەدا رایگەیاند: ئەم لوتکەیە، کە
ساڵانە ژمارەیەکی بەرچاو لە پارێزگار و سەرۆک شارەوانییەکانی جیهان کۆدەکاتەوە،
سەکۆیەکی گرنگە بۆ ئاڵوگۆڕی ئەزموون و گفتوگۆکردن لەسەر باشترین ڕێگاکان بۆ
بەڕێوەبردنی شارەکان.
وتیشی: لە
میانی لوتکەکەدا، بەشداریمان لە چەندین کۆبوونەوە و پانێڵی جیاوازدا کرد، کە تێیدا
باسی ئەزموونی تایبەتی پارێزگای هەڵەبجەمان کرد، وەک پارێزگایەک کە لەدوای
کارەساتەوە هەستاوەتەوە و ئێستا لە چ قۆناغێکدایە و پێداویستییەکانی چین.
ئەوەش دەڵێت: هەروەها،
لە پەراوێزی لوتکەکەدا، چەندین دیدار و کۆبوونەوەی گرنگمان ئەنجامدا و پەیوەندی و
هەماهەنگی باشمان لەگەڵ نوێنەرانی چەندین شاری گەورەو بەهێزی جیهاندا دروست کرد،
بە ئامانجی سوودوەرگرتن لە ئەزموونی سەرکەوتووی یەکتری.
ئەوەشی نوسیوە:
بەشداریکردنمان لەم جۆرە بۆنە نێودەوڵەتییانە، هەنگاوێکی گرنگە بۆ ناساندنی زیاتری
هەڵەبجە لەسەر ئاستی جیهان و کردنەوەی دەرگای نوێ بۆ کاری هاوبەش و پەرەپێدان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

