لە پایتەختی ئاشتییەوە بۆ پایتەختی شەهیدان و ئەنفال
کوردستان 05:18 PM - 2025-12-12
PUKMEDIA
كۆنگرەی رۆژنامەوانی پارێزگاری هەڵەبجە بەوەكالەت
سمكۆ سالار، پارێزگاری هەڵەبجە بەوەكالەت، كەمپینی هاوخەمی و دەستباری بۆ زیانلێكەوتووانی چەمچەماڵ لەژێر ناونیشانی (لە پایتەختی ئاشتییەوە بۆ پایتەختی شەهیدان و ئەنفال) راگەیاند و ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ 12ی 12ی 2025، سمكۆ سالار، پارێزگاری هەڵەبجە بەوەكالەت، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: هاووڵاتیانی خۆشەویستی سنووری پارێزگای هەڵەبجە و خێرخوازان و سەرمایەدران ئاگادار دەكەینەوە، بەهۆی ئەو كارەساتەی لە چەمچەماڵ و دەوروبەری روویدا، وەكو ئەركێكی ئیداری و مرۆیی و نیشتمانی، هەڵمەتێكی فراوانی كۆكردنەوەی كۆمەك و هاوكاری بۆ زیانلێكەوتوانی ئەو سنوورە لەژێر ناونیشانی (لە پایتەختی ئاشتییەوە بۆ پایتەختی شەهیدان و ئەنفال) رادەگەیەنین.
راشیگەیاند: كەمپینەكە لە هۆڵی یەكێتی مامۆستایان، لە تەنیشت بانكی هەڵەبجە بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت و رۆژانە لە سەعات 10:00ی سەرلەبەیانی تاوەكو 05:00 ی ئێوارە هاوكاری وەردەگرین و داوا لە هاووڵاتیان دەكەین تەنها پارەی كاش و پێداویستی نوێ و بەكار نەهاتوو ببەخشن و دەتوانن بە ژمارەی ( FIB ) ی 07501152195 هاوكارییەكانیان بنێرن.
ئەوەشی خستەڕوو: هەر كەسو لایەنێكی رەسمی یاخود رێكخراوەیی دەیەوێت هاوكار بێت دەتوانێت بەشداربێت لەم كەمپینەدا و لە كۆتایشدا كۆكردنەوەی سەرجەم پێداویستییەكان لەڕێگەی لیژنەیەكی تایبەتمەند لەلایەنە پەیوەندیدارەكانەوە دەبێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

