قوباد تاڵەبانی: بودجە مافی خەڵكەو نابێت بخرێتە چوارچێوەی ململانێ سیاسییەكانەوە
کوردستان 08:23 PM - 2025-12-07
راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی
كۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق
قوباد تاڵەبانی، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سەرۆكایەتی وەفدێكی باڵای یەكێتی سەردانی بەغدای كرد و لە یەكەم وێستگەی سەردانەكەیدا لەگەڵ فایەق زێدان، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا كە ئێوارەی یەكشەمە 7ی 12ی2025 بەڕێوەچوو، باس لە هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كرا و هەردوولا هاوڕابوون، بەڕێوەچوونی سەركەوتووانەی هەڵبژاردن دەستكەوتێكی گرنگی دیموكراسییە بۆ هەموو گەلی عیراق و هیوایان خواست بەپێی دەرەنجامەكانی هەڵبژاردن حكومەتێك پێكبهێنرێت كە لە ئاستی چاوەڕوانی و رەزامەندیی هەموو پێكهاتەكانی عیراقدا بێت.
قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا: یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێیوایە بەشێكی گەورەی كێشەكانی عیراق و لەناویشیاندا كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد بە گەڕانەوە بۆ دەستوور چارەسەر دەكرێن، هەربۆیە یەكێتی، پابەندبوون بە دەستوور و جێبەجێكردنی هەموو ماددەكانی دەستوور بە تەنها رێگەچارە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و هەنگاونان بەرەو عیراقێكی سەقامگیرتر و گەشەسەندوو دەزانێت.
سەرۆكی وەفدی یەكێتی لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا جەختی كردەوە كە یەكێتی پێداگرە لەسەر ئەوەی ئەولەوییەتی یەكەمی هەردوو حكومەتی داهاتووی هەرێم و بەغداد دەبێت چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان بێت، بە تایبەتیش كێشەی بودجە و نابێت بە هیچ شێوەیەك چیتر بودجە وەك مافێكی دەستووری خەڵكی كوردستان بخرێتە چوارچێوەی ناكۆكی و ململانێ سیاسییەكانەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

