کێشەى بلۆککراوانى فۆڕمى ئەلکترۆنى خۆراک چارەسەردەکرێت
کوردستان 09:24 AM - 2025-12-03
PUKMEDIA
فۆڕمی ئەلکترۆنی خۆراک
قائیمقامیەتی قەزای رانیە رایگەیاند: ئاگاداری ئەو هاووڵاتییانە دەكەین
كە لە سیستەمی ئەلكترۆنی خۆراك بلۆككراون، بە مەبەستى چارەسەرى کێشەکەیان سەردانی
بەشی خۆراك بكەن.
قائیمقامیەتی قەزای رانیە لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند: ئاگاداری
ئەو هاووڵاتییانە دەكەین كە بەهۆی نەبوونی (كارتی نیشتمانی، بلۆككردنی گەشتیاری و
گەڕاونەتەوە كوردستان) لە سیستەمی ئەلكترۆنی خۆراك بلۆككراون، بە مەبەستى
چارەسەرى کێشەکەیان سەردانی بەشی خۆراك بكەن.
ئاماژەبەوەشدراوە: ئەو هاووڵاتییانەی دەكەونەوە سنورەكەیانەوە و
ژمارەی فۆڕمەكانیان (287 و 292)ە، سەردان بکەن.
هەر لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە: داوا لەو هاووڵاتییانەش دەكرێت كە
لەگەڵ خۆیاندا ئەم پێدوایستیانە ببەن:
-ئەو مۆبایلەی فۆڕمەکەى پێ پڕکراوەتەوە.
-كارتی نیشتمانی ئەو هاووڵاتییەی مامەڵەكەی بۆ
ئەنجام دەدرێت.
-كارتی زانیاری سەرۆكی خێزان.
-فۆڕمی خۆراك.
ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی 3ی حوزەیرانى 2025، پڕۆسەی بە ئەلکترۆنیکردنی
فۆرمی خۆراکی هاووڵاتیان لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

