فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان: هێرشكەرانی سەر كێڵگەی كۆرمۆر سزادەدرێن
کوردستان 09:24 AM - 2025-11-27
PUKMEDIA
وێنەی هێرشەكەی سەر كێڵگەی كۆرمۆر
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق رایدەگەیەنێت: هێرشكردنە سەر كێڵگەی گازی كۆرمۆر هەڕەشەیەكی راستەوخۆیە بۆ سەر بەرژەوەندییەكانی گەلی عیراق و كردەوەیەكی تیرۆریستی مەترسیدارە، بۆیە هەر لایەنێك لەپشتی ئەم هێرشە ترسنۆكانەیەوە بێت رووبەڕووی سزا دەبێتەوە و رێوشوێنی یاسایی توندی لەدژ دەگیرێتەبەر.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق، پەیامێكی لەبارەی هێرشەكانی شەوی رابردووی سەر كێڵگەی نەوتی كۆرمۆر بڵاوكردەوە و رایگەیاند: شەوی رابردوو كێڵگەی كۆرمۆر لە پارێزگای سلێمانی كرایە ئامانج و بەهۆیەوە ئاگر لە یەكێك لە بەشە سەرەكییەكانی ئەم كێڵگە گازییە گرنگە كەوتەوە، هەرچەندە هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتووەتەوە، بەڵام ئەمە هەڕەشەیەكی راستەوخۆیە بۆ سەر بەرژەوەندییەكانی گەلی عیراق و كردەوەیەكی تیرۆریستی مەترسیدارە بە ئامانجی رێگرتن لە هەوڵەكان بۆ سەقامگیریی و ئاسایش و گەشەكردنی ئابووری وڵات.
راشیگەیاندووە: ئەم هێرشە كاریگەری لەسەر خراپبوونی سیستمی كارەبا بەتایبەتی لە پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی هەیە و زیان بە سەرچاوەكانی وزەی وڵات دەگەیەنێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو: هەر لایەنێك لەپشتی ئەم هێرشە ترسنۆكانەیەوە بێت رووبەڕووی سزا دەبێتەوە و رێوشوێنی یاسایی توندی لەدژ دەگیرێتەبەر.
سەعات 11:30 دەقیقەی شەوی رابردوو، 26ی 11ی 2025، هێرشێكی درۆنی كرایە سەر كێڵگەی گازی كۆرمۆر و بەهۆیەوە ئاستی پێدانی كارەبا بۆ 75% دابەزی، هاوكات وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و وەزارەتی كارەبا رایانگەیاند: تەواویی هەناردەی غاز بۆ وێستگەكانی كارەبا راگیراوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

