قۆناغی دووەمی پڕكردنەوەی فۆڕمی ئەلیكترۆنی پسووڵەی خۆراك دەستپێدەكات
کوردستان 10:38 AM - 2025-11-23
بەڕێوەبەرايەتی گشتیی بازرگانی هەرێم
فۆڕمی ئەلیكترۆنی پسووڵەی خۆراك
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم رایدەگەیەنێت، لەمساڵدا قۆناغی دووەمی پڕكردنەوەی فۆڕمی ئەلیكترۆنی پسووڵەی خۆراك دەستپێدەكات و هاووڵاتیان دەتوانن منداڵی تازە لەدایكبوو تۆمار بكەن و نوێكردنەوەش بەردەوام دەبێت.
نەوزاد شێخ كامل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم، رایگەیاند: نوێترین ئاماری پڕكردنەوەی پسووڵەی خۆراك لەلایەن هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستانەوە گەیشتووەتە 93.91% ئەمەش رێژەیەكی باشە و لە قۆناغەكانی ئایندەدا ئەو كەمتر 7% ی ماون كەڕێژەكەیان نزیكەی 294 هەزار كەس دەبێت، دەتوانن پسووڵەی خۆراكەكانیان پڕكەنەوە.
راشیگەیاند: هەر لەمساڵدا دەستبە قۆناغی دووەم دەكەین كە بریتییە لە زیادبوونی منداڵ و تۆماركردنیان، گواستنەوەی پسوڵەی خۆراك لە شار یان گەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكە، خۆتۆمار كردنی ئەو كەسانەی لە قۆناغی یەكەمدا كارتی نیشتمانیان تەواو نەبوو بوو، دەتوانن هەر بە مۆبایلەكانیان فۆڕمی داكاری پڕبكەنەوە و نوێكردنەوەش بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم، لەبارەی پڕكردنەوەی پسووڵەی خۆراك لە سەر ئاستی پارێزگاكان رایگەیاند: تا ئێستا لە پارێزگای هەولێر 94.14%، لە پارێزگای سلێمانی 93.68%، لە پارێزگای دهۆك 93.67% و لە پارێزگای هەڵەبجە 96.80% ی هاووڵاتیان پسووڵەی خۆراكیان پڕكردووەتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

