دادگای فیدڕاڵی كۆتایی بە كارەكانی ئەنجومەنی نوێنەران هێنا
عیراق 02:30 PM - 2025-11-17
پەڕەی دادگای باڵای فیدراڵی عيراق
دادگای باڵای فیدراڵی عيراق
دادگای باڵای فیدراڵی عیراق، كۆتایی بە كارەكانی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هێنا و بڕیاری گۆڕینی حكومەتی بۆ حكومەتێكی كاربەڕێكەردا و بە گوێرەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵییش سەرۆككۆماری عیراق بەبێ هیچ گۆڕانكارییەك بەردەوام دەبێت لە جێبەجێكردنی ئەركە دەستوورییەكانی و وەك بەشێك لە دەسەڵاتی جێبەجێكردن لە كارەكانی بەردەوام دەبێت.
بە گوێرەی بڕیارێكی دادگای باڵای فیدراڵی عیراق، كە ئیمزای مونزیر ئیبراهیم حوسێن، سەرۆكی دادگاكەی لەسەرە و ئەمڕۆ دووشەممە 17ی 11ی 2025، دەرچووە، حكوومەتی كاربەڕێكەر و سەرۆكوەزیران ناتوانن ئەو بڕیار و رێوشوێنانە بگرنەبەر كە پێویستیان بە بڕیاری ستراتیژی و پلانی درێژخایەن هەیە.
سەرۆكی دادگاكە لە بڕیارەكەدا ئاماژەی بەوەش كردووە، ئامانج لەم بڕیارە، دڵنیابوونە لە بەردەوامیی كاركردنی دامودەزگاكانی دەوڵەت و خزمەتگوزارییە گشتییەكان بەشێوەیەكی ڕێكوپێك تاوەكوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی نوێ و پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو.
ئەو كارانەی سەرۆكوەزیرانی كاربەڕێكەر دەتوانێت ئەنجامیان بدات بریتین لە:
1. بەڕێوەبردنی كاروباری ڕۆژانەی وەزارەتەكان و دامەزراوەكانی دەوڵەت.
2. سەرپەرشتیكردنی جێبەجێكردنی ئەو یاسا و بڕیارانەی كە پێشتر دەرچوون.
3. دڵنیابوون لە بەردەوامیی پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە گشتییەكان بە هاووڵاتییان.
4. واژۆكردنی ئەو بڕیار و ڕێككەوتنە نێودەوڵەتیانەی كە كاریگەریی سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتیی گەورەیان نییە لەسەر ئایندەی وڵات.
5. پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی وڵات.
ئەو كارانەی سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەر ناتوانێت ئەنجامی بدات:
1. پێشنیازكردنی پڕۆژەیاسا نوێیەكان بۆ پەرلەمان.
2. گرێدانی قەرز یان رێككەوتنی دارایی گەورە كە حكوومەتی داهاتوو پابەند بكات.
3. دامەزراندنی كەسانی نوێ لە پۆستە باڵاكانی دەوڵەتدا یان دوورخستنەوەیان.
4. گۆڕانكاریی بنەڕەتی لە كاری وەزارەتەكان و دامودەزگاكانی دەوڵەتدا.
5. دەركردنی بڕیاری چارەنووسساز كە كاریگەری لەسەر سیاسەتی گشتیی وڵات هەبێت.
6. هەر بڕیارێك كە لە چوارچێوەی بەڕێوەبردنی كاروباری رۆژانەدا نەبێت.
هاوكات سەرۆككۆماریش وەك یەكێك لە دوو دەسەڵاتی جێبەجێكار، پابەند دەبێت بەم بڕیارەوە و ئەركەكانی بەردەوام دەبێت تاوەكو هەڵبژاردنی پەرلەمانی نوێ.
ئەم بڕیارە پشتیبەستووە بە ماددەكانی 64 و 93ی دەستووری عێراقی ساڵی 2005 و یاسای دادگای باڵای فیدراڵی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09 -
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
کوردستان 11:47 PM - 2026-10-08







دابەزێنە

