عیراق توانای بەرگری خۆی بەهێز دەكات
عیراق 08:09 PM - 2025-11-16
راگەیاندنی وەزارەتی بەرگری عیراق
وەزارەتی بەرگری عیراق
عیراق توانای بەرگری بەهێز دەكات و چەند گرێبەستێك لەگەڵ وڵاتان بۆ بەهێزكردنی توانای بەرگری ئاسمانی، لەوانە كۆریای باشوور، دەكات.
لیوا تەحسین خەفاجی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی بەرگری عیراق راگەیاند: گرێبەستیان لەگەڵ ئەو وڵاتانە كردووە كە توانای بەرز و پێشكەوتوویان لە بواری بەرگری ئاسمانیدا هەیە، لەوانەش كۆریای باشوور، چونكە خاوەنی سیستمی تەكنەلۆژیای پێشكەوتووە.
لەبارەی فڕۆكە عیراقییەكانەوە، خەفاجی جەختی كردەوە، كە مەیلێك هەیە بۆ زیادكردنی ژمارەی فڕۆكەكان بەپێی تواناكانی دارایی بەردەست، روونیشیكردەوە ئەوەی عیراق لەئێستادا هەیەتی لە ژمارەی فڕۆكە شەڕەكەرەكان، بەسە، بەڵام عیراق خوازیارە فڕۆكەی دیكەی فرە ئامانجی هەبێت بۆ بەهێزكردنی تواناكانی.
راشیگەیاند: خشتەیەكی ئامادەكراو و پەسەندكراو لەلایەن هەردوو وڵاتەوە هەیە بۆ گەیاندنی سیستمەكانی بەرگری ئاسمانی بە عیراق لە ماوەی ساڵی داهاتوودا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

