وتەبێژی كۆمسیۆن بۆ PUKMEDIA: ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن رادەگەیەنین

کوردستان 11:47 AM - 2025-11-16
 جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق PUKMEDIA

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق

هەڵبژاردن ئەنجومەنی نوێنەران عيراق

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایدەگەیەنێت: لەماوەی 48 سەعاتی داهاتوودا ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن رادەگەیەندرێت و پاش ئەوەش تانەدان لە ئەنجامەكان دەستپێدەكات و سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.

 جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: ئەمڕۆ یان سبەی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رادەگەیەندرێت و ئەنجامی ئەو سندوقانەش یەكلا كراونەتەوە كە سكاڵایان لەسەر تۆماركرابوو.

ئاماژەی بەوەشكرد: ئەنجامی ئەلیكترۆنی و ژماردنی دەستی دەنگەكان 100% هاوتابوون و پاش راگەیاندنی ئەنجامەكانیش تانەدان لە ئەنجامی هەڵبژاردن دەستپێدەكات و بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.

ئەمەش لەكاتێكدایە، رۆژی 9ی 11ی 2025، هەڵبژاردنی تایبەت بۆ خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕێوەچوو كە تیایدا ملیۆنێك و 313 هەزار و 980 ئەندامی هێزە ئەمنییەكان مافی بەشداریكردنیان لە دەنگدانی تایبەتدا هەبوو،هەروەها رۆژی 11ی11ی2025،  دەنگدانی گشتی بەڕێوەچوو، كە دەنگدەران لە كۆی حەوت هەزار و 700 كاندید 329 كاندید دەكەنە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق.

PUKMEDIA


ئەمانەش ببینە