نێردەی تایبەتی ئەمریكا: عیراق پاپەندبوونەوەی خۆی بەسەروەری یاساو ئازادی نیشاندا
عیراق 10:49 AM - 2025-11-13
the national context
مارك ساڤایا و محەمەد شیاع سودانی
نێردەی تایبەتی ئەمریكا پیرۆزبایی سەركەوتنی هەڵبژاردن لە عیراق و عیراقییەكان دەكات و رایدەگەیەنێت:: گەلی عیراق جارێكی دیكە پاپەندبوونی خۆی بە ئازادی و سەروەری یاسا و دامەزراوە نیشتمانییە بەهێزەكان نیشاندا.
مارك ساڤایا، نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ عیراق، وێڕای پیرۆزبایی سەركەوتنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران، لەعیراق و عیراقییەكان لەپەیامێكدا دەنوسێت: گەلی عیراق جارێكی دیكە پاپەندبوونی خۆی بە ئازادی و سەروەری یاسا و دامەزراوە نیشتمانییە بەهێزەكان نیشاندا، هاوكات هیواشی خواست هیچ ئاستەنگێك نەیەتە بەردەم پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت.
مارك ساڤایا، ئاماژەی بەوەشكرد: دەستخۆشی لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران و حكومەتەكەی دەكەم كە پەرۆشبوون بۆ ئەوەی هەڵبژاردن لەوادەی دیاریكراوی خۆیدا بەڕێوەبچێت، ئەوەش بەڵگەیەكی روونە لەسەر ئەوەی عیراق بەرەو رێگای سەروەری و گەشەپێدان هەنگاو دەنێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

