پارێزگاری كەركوك كێشەی كارەبای چەند گەڕەكێك چارەسەر دەكات
کوردستان 03:12 PM - 2025-11-04
راگەیاندنی پارێزگاری كەركوك
پارێزگاری كەركوك وێستگەی كارەبای گورگەچاڵی 33/11 kv دەكاتەوە
رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك، بەكردنەوەی وێستگەی كارەبای گورگەچاڵ، كێشەی كارەبای شۆراو، گورگەچاڵ، سێكانیان، حەسار، دارەمان و سەقزلی و بەشێك لە شوان-ی چارەسەر كرد.
ئەمڕۆ 4ی 11ی 2025، رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك، وێستگەی كارەبای گورگەچاڵی 33/11 kv كردەوە و بە كردنەوەی وێستگەكەش كێشەی كارەبا لە گەڕەكەكانی شۆراو، گورگەچاڵ، سێكانیان، حەسار، دارەمان، سەقزلی و بەشێك لە شوان چارەسەردەبێت.
پرۆژە خمەتگوزارییەکانی ڕێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک بۆ شارەکە بەردەوامە، لەوچوارچێوەیەشدا هەر ئەمڕۆ بەردی بناغەی بینای پزیشکی دادی لە کەرکوک دانا، کە دەکەوێتە نزیک نەخۆشخانەی مۆدێرن و سەنتەری شێرپەنجە لە شارەکە.
هاوکات پرۆژەکە لە چەند نهۆمێک پێکدێت لە نەخۆشخانەی ژنان و منداڵان و بینای پزیشکی دادوەری لەخۆدەگرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

