لەفێستیڤاڵی هەنارو پایزی هەڵەبجە نزیکەی دوو ملیار فرۆش هەبووە
کوردستان 08:33 PM - 2025-11-01
راگەیاندنی پارێزگای هەڵەبجە
پارێزگاری هەڵەبجە لەگەڵ سەرپەرشتیارانی ڤێستیڤاڵی هەنار
پارێزگاری هەڵەبجە سەرکەوتنی ئەنجامدانی یازدەهەمین فێستیڤاڵی هەنار و
پایزی هەڵەبجەی راگەیاند و لەو چوارچێوەیەدا سوپاسی سەرجەم ئەو کەس و لایەنانەی
کرد کە هاوکاربوون لەبەدیهاتنی ئەو سەرکەوتنە، لەو چوارچێوەیەشدا رێکخەرانی
فێستیڤاڵ رایانگەیاند: لە سێ رۆژی فێستیڤاڵ زیاتر لە یەک ملیار و 700 ملیۆن دینار
فرۆشی بەرهەمەکانی فێستیڤاڵ هەبووە.
نوخشە ناسیح
پارێزگاری هەڵەبجە رایگەیاند: لەگەڵ کۆتاییهاتنی سێ ڕۆژ لە جوانی و ڕەنگ و
میوانداری، خۆشحاڵین کە ڕایبگەیەنین یازدەیەمین فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە،
بە سەرکەوتنێکی گەورە و بێوێنە کۆتایی بە کارەکانی هێنا. ئەم سەرکەوتنە، سەرکەوتنی
هەموو لایەکمانە و مایەی شانازییە بۆ هەڵەبجە و بۆ هەموو کوردستان.
وتیشی: سوپاسی سەرجەم ئەو کەس و لایەنانە دەکەین کە هاوکاربوون و ماندووبون
بۆ ئەم سەرکەوتنەی فێستیڤاڵ بەدەستی هێناو بۆ هەر کەم و کورتییەکیش داوای لێبوردن
دەکەین و هەوڵدەدەین لە ساڵانی رابردوو باشتر کارەکان بەرێوەبەرین.
هاوکات رێکخەران و سەرپەرشتیارانی فێستیڤاڵ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا
رایانگەیاند: یەک ملیار و 700 ملیۆن دینار فرۆش هەبووە هەتا سەعات 5ی ئێوارەی سێیەم رۆژ، هاوکات 81 هەزار ئۆتۆمبێلی بچوک داغڵی پارێزگاکە بووەو720 مینی پاسیش داغڵ بوون، نزیکەی 419 هەزار و 700 سەردانیکار لە
فێستیڤاڵ بەشداربوون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

