رێبوار تەها: بۆ یەكەمجار ژمارەیەك پڕۆژەی ستراتیجی لەكەركوك جێبەجێ دەكرێن
کوردستان 09:19 AM - 2025-10-14
PUKMEDIA
رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک
رێبوار تەها، پارێزگای كەركوك، رایدەگەیەنێت: ژمارەیەك لە كۆمپانیا بیانییە باوەڕپێكراوەكان دەستیان كردووەتەوە بە چالاكی وەبەرهێنان لە پارێزگاكە و گرێبەستیان ئیمزا كردووە بۆ ئیشكردن لە كێڵگەكانی نەوت و غاز، دوای ئەوەی بەهۆی بارودۆخی ئەمنییەوە نزیكەی 10 ساڵە كارەكانیان راگرتبوو، ناوچەكەشیان بەجێهێشتبوو، هاوكات بۆ یەكەمجار ژمارەیەك پڕۆژەی ستراتیجی لەكەركوك جێبەجێ دەكرێن.
رێبوار تەها، پارێزگای كەركوك بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە: ئەم كۆمپانیایانە لە رابردوودا قازانجی ساڵانەیان دەگەیشتە 26 ملیار دۆلار، بۆیە دووبارە كاركردنەوەیان كەرتی وزە لە كەركوك دەبوژێنێتەوە و داهاتی پارێزگاكە بەهێز دەكات و هەلی كار بۆ هاووڵاتییان دەڕەخسێنێت و جوڵە دەخاتە بواری خزمەتگوزاری و بیناسازییەوە.
پارێزگای كەركوك ئاماژەی بەوەشكردووە: پلانەكەیان لە ئێستادا جێبەجێكردنی زنجیرەیەك پڕۆژەی ستراتیجی لە خۆدەگرێت، كە بۆ یەكەمجارە پارێزگای كەركوك بەخۆیەوە بیبینێت و یەكێك لە كۆمپانیاكان وێستگەیەكی كارەبا دروست دەكات، كە توانای بەرهەمهێنانی 400 میگاواتی هەیە بۆ پڕكردنەوەی بەشێكی گەورەی پێداویستییەكانی كەركوك لە وزە.
راشیگەیاندووە: كۆمپانیاكان ساڵانە نزیكەی یەك ملیۆن دۆلار تەرخان دەكەن بۆ پاڵپشتیكردنی لە خزمەتگوزارییەكانی كۆمەڵگە، بۆ پێشكەوتنی كەرتەكانی پەروەردە و تەندروستی و ژێرخانی ئەو ناوچانەی میوانداری پڕۆژەكانی وەبەرهێنان دەكەن.
رێبوار تەها، پارێزگای كەركوك ئەوەشی خستەڕوو: گرێبەستێك كراوە بۆ دروستكردنی پاڵاوگەیەكی وەبەرهێنان كە توانای وەبەرهێنانی 70 هەزار بەرمیلی هەیە لە رۆژێكدا بەمەبەستی دابینكردنی پێداویستییەكانی پارێزگاكە لە نەوت و بەدیهێنانی خۆبژێوی لە باوری وزەدا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

