پارێزگاری كه‌ركوك: خزمه‌تگوزاری ده‌گه‌یه‌نینه‌ سه‌رجه‌م گونده‌كانی ناحیه‌ی شوان

کوردستان 12:38 PM - 2025-10-05
رێبوار ته‌ها پارێزگاری كه‌ركوك PUKMEDIA

رێبوار ته‌ها پارێزگاری كه‌ركوك

كەركوك

رێبوار ته‌ها پارێزگاری كه‌ركوك، خوێندنگه‌یه‌كی له‌ كه‌ركوك كرده‌وه‌و به‌ڵێنیشیدا سه‌رجه‌م گونده‌كانی ناحیه‌ی شوان قیرتاو و كۆنكرێت بكرێن.

ئه‌مڕ‌ۆ 5ی 10ی 2025، رێبوار ته‌ها پارێزگاری كه‌ركوك، خوێندنگه‌یه‌كی له‌كه‌ركوك كرده‌وه‌ له‌ وته‌یه‌كیشیدا بۆ رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند: به‌ڵێن به‌خه‌ڵكی كه‌ركوك و دانیشتووانی سنووری ناحیه‌ی شوان ده‌ده‌م، كه‌ سه‌رجه‌م گونده‌كانی ناحیه‌ی شوان قیرتاو و كۆنكرێت ده‌كه‌ین و خزمه‌تگوزاری زیاتر ده‌گه‌یه‌نینه‌ سه‌رجه‌م گوند و ناوچه‌كان.

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌، رێبوار ته‌ها، پارێزگاری كه‌ركوك، پێشتریش خوێندنگه‌یه‌كی 12 پۆلی له‌گوندی سه‌قزلی كرده‌وه‌، ئه‌مه‌ش له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و پڕ‌ۆژانه‌دایه‌ كه‌ ئیداره‌ی كه‌ركوك پێشكه‌شی ده‌كات.

 PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە