حەیدەر عەبادی: سەرۆک مام جەلال بێ جیاوازی خزمەتی گەلانی عیراقی دەکرد
کوردستان 02:34 PM - 2025-10-04
راگەیاندنی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال
حەیدەر عەبادی
سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر سەردانی مەزاری سەرۆک
مام جەلالی کرد و رایگەیاند: ئەو سەرکردەیە بەبێ جیاوازی خزمەتی گەلانی عیراقی
دەکرد و ناویشی هەر بە گەشی دەمێنێتەوە.
ئەمڕۆ 4ی 10ی 2025، حەیدەر عەبادی، سەرۆکی
هاوپەیمانی نەسر سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلالی کرد و بە رێزەوە باسی لە رۆڵی گەورە
و کاریگەری سەرۆک مام جەلال کرد لەعیراقی نوێدا و ئاماژەی بەوەدا: ئەو سەرکردەیە بۆ
گەلانی وڵات بەبێ جیاوازی تێکۆشانی دەکرد و ئەمەش خاڵی بەهێز و دیاری مام جەلال بوو
کە ناوی لە مێژووی عیراقدا تا کۆتایی هەر بە گەشی و جوانی دەمێنێتەوە.
لە پێشوازی حەیدەر عەبادیدا کە باڵیۆز د. محەمەد
سابیریش ئامادەبوو مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال رایگەیاند: ئێستا
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان زیاتر لە هەمووکات یەک دەست و یەک بڕیارە، ئەمەش وەک
خاڵی بەهێز و بەردەوامییە لەسەر رێبازی سەرۆک مام جەلال بۆ زیاتر پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی
لەناوخۆو دەرەوەی عیراق .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ئازاد چالاک: شانازی بە رابردووی سیاسیی خۆمانەوە دەکەین
03:16 PM - 2026-11-24 -
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23





.webp)

دابەزێنە

