نەشئەت شاهوێزی: بەمنزیكانە پلەبەرزكردنەوەو دامەزراندن لە كەركوك رادەگەیەندرێت
کوردستان 02:57 PM - 2025-09-30
PUKMEDIA
نەشئەت شاهوێزی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك
كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بەڕێوەچوو، ئەندامێكی ئەنجومەنەكەش رایدەگەیەنێت: دامەزراندن گرنگترین پرسە لە كەركوك و رێككەوتنی تەواوی بۆكراوە و بەزووترین كات پلەبەرزكردنەوە و دامەزراندن رادەگەیەندرێت، راشیگەیاند: دەبێت هەموو بڕیارێك لەبارەی كەركوكەوە لە ئەنجومەنەوە دەربچێت.
نەشئەت شاهوێزی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە فراکسیۆنی یەکێتی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: پێویستە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، ئاگاداری سەرجەم كار و چالاكییەكانی ناو شاری كەركوك بێت و هەموو بڕیارێك لەبارەی پارێزگاكەوە لە ئەنجومەنەوە دەربچێت.
راشیگەیاند: لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا، پرسی موختاری گەڕەكەكان و هەماهەنگی فەرماندەیی پۆلسی كەركوك و ئەنجومەنی پارێزگا و چەند پرسێكی دیكە تاوتوێكران.
ئەندامەكەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، لەبارەی دامەزراندنیشەوە رایگەیاند: لە ئێستادا گرنگترین پرس لە كەركوك پرسی دامەزراندنە، هەربۆیە لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگادا، رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك و سەرۆكی ئەنجومەن ئاماژەیان بەوەكرد، رێككەوتنی تەواویان لەبارەی دامەزراندن و پلەی وەزیفی فەرمانبەرانەوە كردووە و بەزووترین كات و پێش هەڵبژاردن رادەگەیەندرێت.
ئەمڕۆ 30ی 9ی 2025، ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك كۆبوونەوەی ژمارە 12 ی خۆی ئەنجامدا و تاوتوێی پرسی نەخشەی وەبەرهێنان لە كەركوك و چۆنییەتی مۆڵەتپێدانی وەبەرهێنان و چەند پرسێكی دیكەی كرد.
PUKMEDIA
كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك:
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

