وەزارەتی دەرەوەو كونسوڵخانەی ئەمریكا پێشوازی لەرێككەوتنی نەوتیی عیراق و هەرێم دەكەن
کوردستان 11:01 PM - 2025-09-25
AA
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا و كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر، لە بەیاننامەیەكدا پێشوازی لە راگەیاندنی رێككەوتنی نەوتی حكومەتی عیراق لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان و كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكان دەكەن بۆ دووبارە كردنەوەی بۆری عیراق-توركیا و رایدەگەیەنن: ئەم رێككەوتنە دەبێتە هۆی هاوبەی ئابووریی كە قازانجی بۆ ئەمریكا و عیراق هەیە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا و كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر رایدەگەیەنن: پێشوازی لە راگەیاندنی رێككەوتنی نەوتی حكومەتی عیراق لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان و كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكان دەكەین بۆ دووبارە كردنەوەی بۆری عیراق-توركیا، رێكەوتنێك كە لەلایەن ئەمریكاوە ئاسانكاری بۆ كراوە و سوودی بەرچاو بۆ ئەمریكییەكان و عیراقییەكان دەهێنێتە كایەوە.
ئاماژە بەوەشدەكەن: ئەم رێككەوتنە دەبێتە هۆی هاوبەشی ئابووریی كە قازانجی بۆ ئەمریكا و عیراق هەیە و هانی ژینگەیەكی وەبەرهێنانی سەقامگیرتر دەدات لە سەرتاسەری عیراق بە تایبەت بۆ كۆمپانیا ئەمریكییەكان، و باشتركردنی ئاسایشی وزەی ناوچەكە، و بەهێزكردنی سەروەری عیراق.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

