دارایی هەرێم 120 ملیار دیناری خستە سەر هەژماری دارایی عیراق
کوردستان 11:49 AM - 2025-09-25
PUKMEDIA
دراوی عیراقی
وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم، بڕی 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتیی مانگی تەمووزی خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عیراق.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی9ی2025، رێكارەكانی ناردنی داهاتی نانەوتی بۆ عیراق تەواوبوون و داهاتی نانەوتی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی تەمووزی ساڵی 2025، كە بڕەكەی 120 ملیار دینارە، بەشێوەی كاش خرایە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عیراق.
ئەمەش لەكاتێكدایە، وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان، رۆژی 2ی9ی2025 دابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی مووچەخۆرانی دەستپێكرد، لە ئێستاشدا مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان چاوەڕوانی وەرگرتنی مووچەی مانگی تەمووز دەكەن، بەڵام تائێستا هیچ وادەیەك بۆ وەرگرتنی مووچەكەیان دیاریی نەكراوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

