بۆ هەڵبژاردنی كەركوك 179 كاندیدی پیاو و 73 كاندیدی ژن تۆماركراون
کوردستان 10:45 AM - 2025-09-25
PUKMEDIA
هەڵبژاردن
لە كەركوك 252 كاندید ركابەری لە سەر 12 كورسی پارێزگاكە دەكەن و كۆمسیۆنیش رایدەگەیەنێت: لە ملیۆنێك و 229 هەزار كەس، 897 هەزار كەسیان خاوەنی كارتی بایۆمەترین.
عەلی عەباس، لێپرسراوی راگەیاندنی كەركوكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ژمارەی كاندیدەكان لە پارێزگای كەركوك بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق گەیشتووەتە 252 كاندید، لەو رێژەیەش 179 كاندیدیان پیاون و 73 كاندیدیان ژنن و سەرجەمیان ركابەری لە سەر 12 كورسی پارێزگاكە دەكەن.
راشیگەیاندووە: لە كەركوك پێنج هاوپەیمانی سیاسی، نۆ پارت و حەوت كاندیدی سەربەخۆ بەشداری هەڵبژاردنی داهاتوی ئەنجومەنی نوێنەراندا دەكەن.
لێپرسراوی راگەیاندنی كەركوكی كۆمسیۆن ئەوەشدەخاتەڕوو: لە ملیۆنێك و 229 هەزار كەس، 897 هەزار كەسیان داتاكانیان نوێ كردووەتەوە و خاوەنی كارتی بایۆمەترین.
ئەمەش لە كاتێكدایە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق، رۆژی 9ی4ی2025 لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا، رۆژی 11ی11ی2025ی وەك رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران دیاریكرد، لەبەرئەوە ناوی لیست و قەوارەکان پێشکەش بە کۆمسیۆن کراوە و چاوەڕوانی کۆتایی رێکارەکانن، تاوەکو دەست بە بانگەشە بکەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

