پەرلەمانتارێكی یەكێتی: پشكی كورد لە كەركوك دەپارێزین
کوردستان 02:24 PM - 2025-09-24
PUKMEDIA
محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عیراق و دیلان غەفور ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران
ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێن: توانیمان لە دامەزراندنی نوێی كەركوكدا هاوسەنگیی بپارێزین، بەشێوەیەك لە خولی نوێی پۆلیسی شارەكەدا 96 كەس لە هەر پێكهاتەیەكی كەركوك وەرگیراون، هاوكات بەردەوامدەبین لە پاراستنی پشكی كورد لە تەواوی دامودەزگاكانی پارێزگاكە.
دیلان غەفور، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی، بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، PUKMEDIA ی راگەیاند: بە هەوڵی بەردەوام و چاودێریی راستەوخۆمان، سەرۆكوەزیرانی عیراق و وەزیری ناوخۆ و لایەنە پەیوەندیدارەكانمان هێنایە سەرهێڵ و توانیمان لە دامەزراندنی نوێی پۆلیسی كەركوكدا هاوسەنگی بپارێزین.
راشیگەیاند: بۆ خولی نوێی پۆلیس كە ئێستا لە راهێنانداندان و دەبنە پۆلیسی بەرگری شارستانی، چەسپاندمان كە بۆ هەر پێكهاتەیەكی كەركوك 96 كەس وەربگیرێن، وەك بەڵێنیشمانداوە كارەكانمان بەردەوامدەبن بۆ پاراستنی پشكی كورد لە تەواوی دامودەزگاكانی پارێزگای كەركوك.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

