دژەتیرۆر و دژەتیرۆری عیراق تیرۆرستێک لە ریاز دەستگیردەکەن

کوردستان 08:10 PM - 2025-09-20
وێنەیەکى کاتى ئۆپراسیۆن راگەیاندنى دژەتیرۆر

وێنەیەکى کاتى ئۆپراسیۆن

دژەتیرۆر

پاش بەدواداچوونی هەواڵگری ورد، هێزەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر، بە هاوبەشی لەگەڵ هاوپەیمانان و دەزگای دژەتیرۆری عیراق، ئۆپەراسیۆنێکیان لە سنوری پارێزگای کەرکوک ئەنجامدا.

لە ئۆپەراسیۆنەکەدا توانرا تیرۆرستێکی داواکراو دەستگیربکرێت، کە پێشینەی کاری هەبووە لەناو رێکخراوی تیرۆرستی قاعیدە و دواتریش رێکخراوی تیرۆرستی داعش و هەتا کاتی دەستگیرکردنی کاری لۆجیستی و دابینکردنی پێداویستی بۆ ئەو رێکخراوە کردووە.

تیرۆرستی داواکراو پاش دەستگیرکردنی، بەمەبەستی سزادانی دەستبەجێ رادەستی یاسا کرا.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە