ئەنجومەنی وەزیران: رێگری لە خەرجكردنی مووچەی مووچەخۆران نەكرێت
کوردستان 04:51 PM - 2025-09-17
راگەیاندنی ئەنجومەنی وەزیران
كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم
ئەمڕۆ 17ی 9ی 2025، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆبووەوە و تاوتوێی دوا پێشهاتەكانی دۆسییەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم و بابەتی داهاتە نانەوتییەكان و مووچە و شایستە داراییەكانی مووچەخۆرانی هەرێم و میكانیزم و رێكارەكانی جێبەجێكردنی پابەندیی حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێمی كوردستانی كرد.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا ئەنجومەنی وەزیران دووپاتی كردەوە كە حكومەتی هەرێمی كوردستان، هەموو ئەرك و پابەندییە دەستوورییەكانی بە زیادەوە جێبەجێ كردووە و هەموو نەرمییەكی نواندووە بۆ نەهێشتنی هەموو ئەو كێشە و ئاستەنگ و بەربەستانە تەكنیكیانەی كراونەتە بیانوو بۆ نەناردنی مووچە، بۆیە نابێت چیتر ئەم بابەتانە، ببنە رێگر لەبەردەم خەرجكردنی مووچەی مووچۆخۆرانی هەرێمی كوردستان كە مافێكی یاسایی و رەوای خۆیانە، مووچەكانیان لەلایەن حكومەتی فیدراڵەوە بنێردرێت.
پاشان ئەندامانی وەفدی دانوستانكار، وردەكاریی دوا پێشنیاری هاوبەشی هەردوو حكومەتی فیدڕاڵ و هەرێمی خستەڕوو سەبارەت بە پەلەكردن لە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم، كە لە كۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق پەسند كرا، ئەمەش دوای ئەوەی لە حەفتەی رابردوو، لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانەوە، پەسند كرا و رەوانەی بەغدا كرا.
لە بڕگەی دووەمی كۆبوونەوە، ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆی لەسەر بابەتی هاوئاهەنگی تایبەت بە رێكارە داراییەكان لە ناویشیاندا بابەتی باجەكان لە نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵ كرد، ئەویش بە رەچاوكردنی دەسەڵات و تایبەتمەندییە دەستوورییەكانی هەرێم وەك لە دەستووری هەمیشەیی عیراق جێگیر كراوە، لەمبارەیەوە ئەنجومەنی وەزیران، دووپاتی كردەوە كە هەرێمی كوردستان وەك قەوارەیەكی فیدڕاڵیی، مافی پیادەكردنی دەسەڵات و تایبەتمەندییە داراییە دەستوورییەكانی خۆی هەیە، بۆ ئەم مەبەستەش، وەزارەتی دارایی وئابووری و بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەكانی هەرێمی كوردستانی راسپارد كە بەم ئاڕاستەیە و لە چوارچێوەی دەستوور، پەرە بە هاوئاهەنگیی و هاریكاریی و پەیوەندییەكانیان لەگەڵ هاوتاكانیان لە حكومەتی فیدڕاڵ بدەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

