لەسەر داوای پەرلەمانتارێكی یەكێتی بەڕێوەبەری نفوسی خانەقین لادرا
کوردستان 10:50 PM - 2025-09-16
PUKMEDIA
خانەقین
لەسەر داوای پەرلەمانتارێكی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، وەزیری ناوخۆی عیراق بڕیاریدا بە لادانی بەڕێوەبەری نفوسی خانەقین و گواستنەوەی راژەكەی بۆ بەغدا.
كاروان یاروەیس بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: دوابەدوای هەوڵەكانمان لەسەردانی كردنی خانەقین و ناردنی نوسراوی رەسمی بۆ وەزیری ناوخۆی عیراق و دەستەی نەزاهەی فیدراڵی لەبارەی بوونی گەندەڵی و بەرتیلخواردن لە فەرمانگەی نفوسی خانەقین، عەبدلئەمیر شەممەری وەزیری ناوخۆ بڕیاریدا بەلابردنی بەڕێوەبەری نفوسی خانەقین و گواستنەوەی راژەكەی بۆ بەغدا.
راشیگەیاند: پەیوەندییمان بە بەڕێوەبەری گشتی نفوسی دیالەوە كرد، جەختمان كردەوە، كە پێویستە بەڕێوەبەری نوێ بنەبڕی بەرتیل و گەندەڵی بكات و هاوسەنگی رابگرێ لە خانەقین كە ناوچەیەكی هەستیارە.
كاروان یاروەیس وتيشی: ئەم هەوڵەمان دوابەدوای ئەوەهات رۆژانە هاووڵاتیان پەیوەندییان پێوە دەكردین، كە داوای بەرتیل و پارەیان لێدەكرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

