كێشەی مووچەی هەرێم دەبرێتە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی دەوڵەت
کوردستان 01:54 PM - 2025-09-14
PUKMEDIA
دراوی عیراقی
بڕیارە ئەمڕۆ لەسەر راسپاردەی سەرۆكوەزیرانی عیراق كێشەی مووچەی فەرمانبەران هەرێم ببرێتە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی دەوڵەت و ئەوان بڕیاری یەكلاكەرەوەی لەبارەوە بدەن.
ئەمڕۆ یەك شەممە 14ی ئەیلولی 2025، لەسەر راسپاردەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عیراق ئەنجومەنی دەوڵەت بۆ بڕیاردان لەسەر كێشەو ناكۆكییەكانی نێوان هەردوو حكومەتی هەرێم و فیدڕاڵ پەیوەست بە شێوازی رادەستكردنی داهاتی ناوخۆی هەرێم كۆدەبێتەوە.
كاری ئەنجومەنی دەوڵەتی عیراق بریتییە لەپێداچوونەوە بەبڕیارەكانی حكومەت، كاتێك لەسەر پرسێك گرفت دروستدەبێت و لێكدانەوەی جیاواز بۆ یاساكان دەكرێت ئەنجومەنی دەوڵەت دەقی یاساكان رووندەكاتەوە و گرفتەكان یەكلایی دەكاتەوە.
بەپێی رێككارەكان لەدوای بڕیاردان لەبارەی شێوازی رادەستكردنی داهاتی ناوخۆی هەرێم ئەنجومەنەكە بڕیاری كۆتایی خۆی و روونكردنەوەی پێویست بەیاداشتێك رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران دەكاتەوە بۆ بڕیاردانی كۆتایی.
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت لە رۆژی 9ی ئەم مانگەدا محەمەد شیاع سودانی لەكۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقدا بڕیاریدا كێشەی رێكنەكەوتنی هەرێم و بەغدا لەبارەی رادەستكردنی داهاتی ناوخۆی هەرێم ئاراستەی ئەنجومەنی دەوڵەت بكات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

