باڵیۆزانی نوێی عیراق لە بەردەم سەرۆككۆماردا سوێندی یاسایی دەخۆن
عیراق 03:10 PM - 2025-09-10
راگەیاندنی سەرۆككۆماری عیراق
باڵیۆزانی نوێی عیراق لە بەردەم سەرۆككۆماردا سوێندی یاسایی دەخۆن
ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی 9ی 2025 لە كۆشكی بەغدا، بە ئامادەبوونی فوئاد حسێن، جێگری سەرۆكوەزیران و وەزیری دەرەوە، باڵیۆزانی نوێی عیراق، لە مەراسیمێكدا لە بەردەم د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆككۆماری عیراق سوێندی یاساییان خوارد.
سەرۆككۆمار پیرۆزبایی لە باڵیۆزان كرد بۆ بەدەستهێنانی دەنگی ئەنجومەنی نوێنەران و دەستنیشانكردنیان وەك باڵیۆزی عیراق، جەختیشیكردەوە كە ئەم نوێنەرایەتییە بەرپرسیارێتییەكی قورسە و متمانەیەكی گەورەیە لە هەڵگرتنی پەیامی بەرگریكردن لە بەرژەوەندییەكانی عیراق لە كۆڕ و كۆڕبەندە نێودەوڵەتییەكان. ئاماژەی بەوەشكرد، لیستی باڵیۆزەكان دوای وردبینیكردنی سەدان ناو هەڵبژێردران، هیوای خواست كە هەوڵەكانیان هاوتا بێت لەگەڵ پێگەی عیراق و رۆڵی سەرەكی لە ناوچەكەدا.
سەرۆككۆمار باسی لە دۆخی عیراق و پێشهاتە ئەرێنییەكانی وڵات كرد و ئاماژەی بەوەدا كە عیراق دۆخی ئاسایش و سەقامگیری بەخۆیەوە دەبینێت. جەختیكردەوە لە پێویستی گەیاندنی وێنەی عیراقی بۆ كۆڕبەندەكانی نێودەوڵەتی، كاركردن بۆ باشتركردن و پتەوكردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانی عیراق لە هەموو بوارەكاندا، هەروەها هاندانی كۆمپانیا گەورەكانی وەبەرهێنان بۆ كاركردن لە عیراق.
باڵیۆزان سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ ئەم متمانەیە دەربڕی و پابەندبوونیان دووپاتكردەوە بۆ هەڵگرتنی پەیامی دڵسۆزانەی نیشتمانی و كاركردن بۆ بەرزكردنەوەی وێنە و بەرژەوەندییەكانی عیراق لەسەر ئاستە جیاوازە نێودەوڵەتییەكان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

