ئهنجومهنی وهزیران گفتوگۆی پرسی داهاتهنانهوتییهكان و ههناردهی نهوت دهكات
کوردستان 09:50 AM - 2025-09-10
نوسینگەى رۆژنامەوانى حکومەتى هەرێم
وێنەى کۆبونەوەیەکى پێشترى ئەنجومەنى وەزیرانى حکومەتى هەرێم
ئەمڕۆ چوارشەممە،
10ی ئەیلوولی 2025، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەى ئاسایى خۆى
ئەنجامدەدات.
لە راگەیەنراوێکدا
حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند: "ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران دواپێشهاتی هەردوو دۆسیەی
داهاتە نانەوتییەکان و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم و خستنەڕووی بڕیارەکانی
کۆبوونەوەی ئەم هەفتەیەی رۆژی 9ی 9ی 2025 ی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقی فیدڕاڵ
گفتوگۆى لەسەر دەکرێت".
ئەوەشخراوەتەڕوو:
" كۆنووسی هاوبەشی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان لە رۆژی 2ی 9ی 2025، تایبەت
بە پێشنیاریان سەبارەت بە پیادەكردنی یاسای راژە و خانەنشینیی پێشمەرگە ژمارە (38)ی
ساڵی 2007 دەخرێتەڕوو".
ئاماژەبەوەشدراوە:
"راسپاردەكانی
وەزارەتی دارایی و ئابووری، سەبارەت بە ئاسانكاریی پێشینە و قەرزەكانی تایبەت بە
(خانووبەرە، كشتوكاڵ، پیشەسازی، نیشتەجێكردن و گەشتیاری) بابەتێکی دیکەی کۆبوونەوە
دەبێت".
لە
راگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە: " لە چوارچێوەی پڕۆسەی یەكخستنەوەی رێكارە
داراییەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵی، چەند پێشنیار و راسپاردەیەكی
وەزارەتی دارایی بۆ یەكخستنی رێكار و رێنماییەكانی باج و رێژەكانیان، لەنێوان دامەزراوەكانی
باج لە هەردوو حكومەتی هەرێم و فیدراڵ دەخرێتەڕوو".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

