سەرۆككۆمار مەرسومی بۆ 86 باڵیۆزی عیراق دەركرد
عیراق 01:37 PM - 2025-09-07
راگەیاندنی سەرۆككۆماری عیراق
د. لەتیف رەشید، سەرۆككۆماری عیراق
سەرۆككۆماری عیراق مەرسومی دانانی 86 باڵیۆزی دەركرد، وەك قۆناغی یەكەم بۆ دانانی ئەو 93 باڵیۆزەی لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە دەنگیان پێدراوە.
ئەمڕۆ یەكشەممە 7ی ئەیلولی 2025، پەڕەی رەسمی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق راگەیەندراوێكی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا ئاماژەبەوەدراوە: د. لەتیف رەشید، سەرۆككۆماری عیراق مەرسومی دانانی 86 باڵیۆزی نوێی دەركرد و لەگەڵ دەسەڵاتە پەیوەندیدارەكانیش هەماهەنگی پێویست دەكرێت بۆ تەواوكردنی رێكارەكانی دامەزراندن و دانانی گروپی دووەمیش كەژمارەیان حەوت كەسە و پێشتر لە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگیان لەسەر دراوە.
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت كە لە 26ی ئابی ئەمساڵدا ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەئامادەبوونی 169 ئەندام دەنگی لەسەر دانانی 93 باڵیۆز دا و لەو ژمارەیەی دەنگیشیان پێدراوە 17 باڵیۆزیان لە پشكی كوردن و 49 باڵیۆزیان لەپشكی شیعەكانن و 23 باڵیۆزی دیكەش لە پشكی سوننەكانن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

