ئاری موختار و محەمەد حەیدەر ناسنامەی شەهیدی ژینگەیان پێبەخشرا
کوردستان 05:09 PM - 2025-09-03
PUKMEDIA
شەهیدان ئاری موختار و محەمەد حەیدەر ناسنامەی
ئاری موختار و محەمەد حەیدەر ناسنامەی شەهیدی ژینگەیان پێبەخشرا و بڕیاردرا موچەیەكی شایستە بە خانەوادەی ئاری موختار بدرێت و ناوی بنكەی پاسەوانی دارستان و ژینگەی خورماڵیش بگۆڕدرێت بە بنكەی شەهیدی ژینگە محەمەد شێخ حەیدەر.
لە هەڵوێستێكی شایستەدا، پارێزگاری هەڵەبجە رایگەیاند: بە فەرمانی وەزارەتی ناوخۆ بڕیاردراوە ئاری موختار ناسنامەی شەهیدی ژینگەی پێبدرێت و موچەیەكی شایستەش بدرێت بە خانەوادەكەی، بۆ بەزیندو هێشتنەوەی ناوی یەكێك لە شەهیدەكانیش وا بڕیارە بنكەی پاسەوانی دارستان و ژینگەی خورماڵ بگۆڕێت بۆ بنكەی شەهیدی ژینگە محەمەد شێخ حەیدەر.
پارێزگاری هەڵەبجە ئاماژەی بەوەشداوە كە ئەو پێشنیارە لە چوارچێوەی ئەو داخوازییانەدا بووە كە پارێزگای هەڵەبجە پێشكەشی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستانی كردووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

