دەزگای ئاسایشی هەرێم: لێكۆڵینەوەی لە رووداوی برینداركردنی هێمن مامەند دەستیپێكردووە
کوردستان 09:49 PM - 2025-09-02
ئاسايش
دەزگای ئاسایشی هەرێم
وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم رایدەگەیەنێت: لێكۆڵینەوە لەسەر رووداوی تەقەكردن لە چالاكوان هێمن مامەند دەستيپێكردووە.
عەقید سەلام عەبدولخالق، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم، راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەدا: سەعات 7:20 دەقیقەی ئەمشەو 2ی 9ی 2025،لە شاری سلێمانی، تەقە لە رۆژنامەنووس و چالاكوانی مەدەنی هێمن مامەند كرا و دەستبەجێ لەسەر ئەم رووداوە دەزگای ئاسایشی هەرێم، لێكۆڵینەوەی دەستپێكردەوە و گەڕان بەدوای بكەرانی ئەم تاوانە بەردەوامە.
ئەمەش لەكاتێكدایە، لە گەڕەكی عەقاری لە سلێمانی، ماتۆڕسوارێك تەقەی لە رۆژنامەنووس هێمن مامەند كرد و برینداری كرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

