لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان: ھەوڵی تیرۆركردنی ھێمن مامەند كارێكی ترسنۆكانەیە
کوردستان 09:41 PM - 2025-09-02
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان
لۆگۆی لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسان
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان، رایدەگەیەنێت: ھەوڵی تیرۆركردنی ھێمن مامەند كارێكی ترسنۆكانەیە و داوای لێكۆڵینەوەی ورد لەسەر ئەم بابەتە و ئاشكراكردنی ئەنجامدەرانی دەكەین، چونكە ژینگەی میدیای سلێمانی رۆژنامەنووسی تێدا تیرۆر نەكراوە.
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان، لەبارەی ھەوڵی تیرۆركردنی رۆژنامەنووس ھێمن مامەندەوە، پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: تەقەكردن لە رۆژنامەنووس ھێمن مامەند رەفتارێكی ترسنۆكانەو دوورە لە كارو پیشەی خەڵكی ئازا، چونكە رۆژنامەنووس ھەڵگری چەك نیە تا بە چەك تەقەی لێبكرێت و ئەم حاڵەتەش دەچێتە خانەی ھەوڵدان بۆ تیرۆركردن.
راشیگەیاند: سوپاس بۆخوا ناوبراو ئێستا باری تەندروستی زۆر باشە و داواكارین دەزگا بەرپرسەكان لێكۆڵینەوەی ورد لەسەر ئەم بابەتە بكەن و ئەنجامدەران ئاشكرا بكەن، چونكە ژینگەی میدیای سلێمانی رۆژنامەنووسی تێدا تیرۆر نەكراوە، با ھەموومان ھاوكارو ھاریكاریی یەكتر بین تا پایتەختی رۆشنبیریی ھەرێمەكەمان بە پاكی و بە جوانیی بۆ میدیاكاران بمێنێتەوە.
ئەمەش لەكاتێكدایە، ئێوارەی ئەمڕۆ 2ی9ی 2025، لە گەڕەكی عەقاری لە سلێمانی، ماتۆڕسوارێك تەقەی لە رۆژنامەنووس هێمن مامەند كرد و برینداری كرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

