ئاسۆ مامهند بۆ PUKMEDIA: لهكهركوك بێ جیاوازی خزمهت دهكهین
کوردستان 05:44 PM - 2025-09-02
PUKMEDIA
ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری كەركوك-سەڵاحەدینی یەكێتی
سەرپەرشتیاری كەركوك-سەڵاحەدینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت: كەركوك و یەكێتی هەرگیز لەیەك جیاناكرێنەوە و خەڵكی كەركوك بەوەفان بەرامبەر رێبارەكەی سەرۆك مام جەلال، یەكێتیش بێ جیاوازی لە كەركوك خزمەت دەكات و خەڵكی شارەكەش شاهیدیی ئەو راستییەمان بۆ دەدەن.
ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری كەركوك-سەڵاحەدینی یەكێتی، بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: ئەو نادادپەروەرییەی پێشتر لە كەركوك بەرامبەر بە كورد و توركمانەكان و بەشێك لە نەتەوەی عەرەبیش لەلایەن پارێزگارێكی بەوەكالەتەوە ئەنجامدەدرا، لە ئێستادا كۆتایی پێهاتووە و لەسەر دەستی یەكێتی و پارێزگارە كوردەكە خزمەتی سەرجەم كەركوكییەكان بێ جیاوازی دەكرێت.
راشیگەیاند: هەرچەندە لە رابردوودا بەدەستهێنانی پۆستی پارێزگاری كەركوك بۆ كورد و لەناو كوردیشدا بۆ یەكێتی، بەهۆی دەستوەردانە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەكانەوە ئاسان نەبوو، بەڵام لە ئێستادا كە تەنها ساڵێكە پۆستی پارێزگاری كەركوك لای یەكێتییە، هەموو خەڵك شاهیدی ئەوە دەدەن كە بەبێ جیاوازی خزمەتی شارەكەی كردووە.
سەرپەرشتیاری كەركوك-سەڵاحەدینی یەكێتی ئاماژەی بەوەشكرد: لە ئێستا كەركوك بۆ قۆناغی خزمەتگوزاری و بونیادنانەوە هەنگاو دەنێت، هەوڵەكانیشمان بۆ ئەوەیە پارێزگاكە ئەنجومەنێكی كارای هەبێت لەپێناو چاودێریكردنی كارەكان و خزمەتكردنی زیاتری شارەكە، هەرچەندە لە چەند مانگی داهاتوودا پڕۆژەی زۆر گەورەتر بۆ شارەكە بەڕێوەیە و دەخرێنە خزمەتی كەركوكییەكان.
ئەوەشی خستەڕوو: یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسەر رێبازی سەرۆك مام جەلال و چەپكە گوڵەكە، لەڕێگەی پارێزگارەكەیەوە خزمەت بە سەرجەم پێكهاتەكان دەكات، ئەو كەسانەشی لە ئێستادا كە نزیك دەبینەوە لە هەڵبژاردن دروشمی رەنگاورەنگ بۆ كەركوك بەرزدەكەنەوە، ناتوانن كەركوكییەكان لەخشتەبەرن، بۆیە كەناڵە میدیاییەكان دەتوانن راپرسییەك لەناو خەڵكی شاری كەركوكدا بكەن، بۆ ئەوەی بە داتا بۆیان دەربكەوێت كە تاچەند لە سیاسەتی یەكێتی و خزمەتگوزاری پارێزگارەكەی رازین.
ئاسۆ مامەند راشیگەیاند: زیاتر لە جاران بۆ هەموو لایەك روونبووەتەوە كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و كەركوك لەیەكتر جیاناكرێنەوە و خەڵكی كەركوكیش هەمیشە بۆ رێبازەكەی سەرۆك مام جەلال بەوەفابوون، ئەنجامی هەڵبژاردنەكانیش دەرخەری ئەو راستییەن و هیوادارین بۆ هەڵبژاردنی داهاتووش سەنگ و قورسایی زیاتر لە شارەكە بۆ یەكێتی بەدەستبێت، لەم روانگەیەشەوە یەكێتی بەرنامەیەكی بۆ دامەزراندن و بەدەستهێنانی هەلی كاری زیاتر بۆ گەنجانی شارەكە هەیە و پشتیوانیان دەبێت و خۆمان بە خزمەتكاری خەڵكی كەركوك دەزانین.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
07:54 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
01:37 PM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
10:31 AM - 2026-10-09 -
باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا: پشکنینی DNA بۆ 18 تەرم دەکرێت
03:25 PM - 2026-10-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
05:05 PM - 2026-10-09
نرخی نەوت دادەبەزێت
10:52 AM - 2026-10-09
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:04 AM - 2026-10-09
وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بڕیاری هاوردەکردنی هێلکە و مریشک راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
11:47 PM - 2026-10-08
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆككۆمار بۆ نەجلە عیماد: تۆ هێمای هیواو خۆڕاگریی و داهێنانیت
عیراق 07:54 PM - 2026-10-09 -
ژمارەیەك مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان چووە ریزبەندیی 2%ی توێژەرانی جیهان
کوردستان 05:43 PM - 2026-10-09 -
پارێزگاری حەسەكە داوای ئارامی دەكات و هۆشداری دەدات لە توندوتیژی
کوردستان 05:05 PM - 2026-10-09 -
خانەقین؛ فیکەیەک لە ڕابردوو، پرسیارێک بۆ ئەمڕۆ
بیروڕا 02:24 PM - 2026-10-09 -
ناڤی پیلای خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا
جیهان 01:37 PM - 2026-10-09 -
نرخی نەوت دادەبەزێت
ئابوری 10:52 AM - 2026-10-09 -
كەشناسی: ئەگەری تاوەباران و بروسكە هەیە
کوردستان 10:31 AM - 2026-10-09 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:04 AM - 2026-10-09







دابەزێنە

