بەلێبوردنی گشتی زیاتر لە 33 هەزار كەس لەعیراق ئازادكراون
عیراق 03:23 PM - 2025-09-02
راگەیاندنی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عیراق
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عیراق
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عیراق ئەمڕۆ سێشەممە 2ی ئەیلولی 2025 ئامارێكی نوێی سەبارەت بەجێبەجێكردنی یاسای هەمواری یاسای لێبوردنی ژمارە 27ی ساڵی 2016 ئاشكراكرد، كەكۆی گشتی ئەو كەسانەی لەزیندان و ناوەندەكانی دەستبەسەركردن بەپێی ئەم یاسایە ئازادكراون گەیشتووەتە 33 هەزارو 536 كەس.
هاوكات ژمارەی ئەو تۆمەتبارانەی كە فەرمانی دەستگیركردن یان بانگهێشتكردنیان لە دژیان دەرچووە، ئەوانەی بە كەفالەت و ئەوانەشی بە غیابی سزادراون گەیشتە 136 هەزارو 817 كەس.
هەروەها كۆی گشتی ئەو بڕە پارەیەی كە وەرگیراوەتەوە بڕی (37,144,340,499) سی و حەوت ملیارو سەدو چل و چوار ملیۆن و سێ سەدو چل هەزارو چوار سەدو نەوەدو نۆ دینارە، هاوكات كۆی گشتی ئەو بڕە پارەیەی بە دۆلار وەرگیراوەتەوە بڕی (34,347,254.44) سی و چوار ملیۆن و سێ سەد و چل و حەوت هەزار و، دوو سەد و پەنجا و چوار دۆلار و چل و چوار سەنت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

