تیمێکی پزیشکی ئێرانی چارەسەر پێشکەش بە بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی دەکەن
کوردستان 02:27 PM - 2025-08-31
پارێزگای هەڵەبجە
پارێزگاری هەڵەبجە و جێگری کونسوڵی گشتیی کۆماری ئیسلامی ئێران
پارێزگای هەڵەبجە و کرماشان هەماهەنگی بۆ هێنانی تیمی پزیشکی بۆ
بەرکەوتووانی چەكی کیمیایی دەکەن و پارێزگاری هەڵەبجەش رایدەگەیەنێت: تیمەکە سێ
رۆژ دەمێننەوە و چارەسەری پزیشکی پێشکەش بە بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی دەکەن.
نوخشە ناسیح پارێزگاری هەڵەبجە رایگەیاند؛لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی
لێکتێگەیشتنی پێشووتری نێوان پارێزگای هەڵەبجەو پارێزگای کرماشان، ئەمڕۆ
پێشوازیمان لە جێگری کونسوڵی گشتیی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد.
ئاماژەی بەوەشکرد:لە دیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەسەر میکانیزمی هێنانی
تیمێکی پزیشکیی تایبەتمەند لە ئێرانەوە بۆ هەڵەبجە ،کە بڕیارە وەک هەنگاوێکی
ساڵانە، تیمەکە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە نەخۆشخانەی هەڵەبجە بمێننەوە و بە هەماهەنگی
لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی، چارەسەری پزیشکی پێشکەش بە بەرکەوتووانی
چەکی کیمیایی بکەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

