ترەمپ: پەیوەندییە سێ قۆڵییەکانی مۆسکۆ و کیێڤ و واشنتۆن بەردەوامە
جیهان 10:56 PM - 2025-08-30
میدیاکان
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، گومانی خۆی لە ئەگەری کۆبوونەوەیەکی رووبەڕوو لە
نێوان ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا و ڤلادیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا دەربڕی،
بەڵام جەختی لەوە کردەوە کە پەیوەندییە سێ قۆڵییەکانی نێوان مۆسکۆ، کیێڤ و واشنتۆن
بەردەوام دەبێت.
لە چاوپێکەوتنێکدا
لەگەڵ رۆژنامەی "Daily Caller"،
ترەمپ باسی لە پلانی وەستاندنی جەنگی ئۆکرانیا و رووسیا کرد و رایگەیاند:
"نازانم کۆبوونەوەی دوو قۆڵی دەبێت یان نا، بەڵام کۆبوونەوەی سێ قۆڵی ئەمریکا
و رووسیا و ئۆکرانیا دەبێت".
ترەمپ هیواشی خواست کە
چارەسەرێک بۆ ململانێی ئۆکرانیا و رووسیا بدۆزێتەوە و ئەم جەنگەی بە قەیرانێک وەسف
کرد، چونکە ماوەیەکی زۆرە بەردەوامە و خەڵکێکی زۆر گیانیان لەدەستداوە، وەک
ئاماژەیەکیش بۆ هەڵوێستی ئەمریکا، وتی: "ئەمریکا پشتیوانی لە ئاشتی دەکات."
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی نۆرەگرتنی ئۆنلاین چالاک دەکات
01:56 PM - 2026-11-24 -
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

