لیژنهی خهمڵاندنی زیانهكانی ئاگرهكهی ههڵهبجه ئامارهكان رادهگهیهنێت
کوردستان 06:53 PM - 2025-08-23
ئەرشیفی PUKMEDIA
دیمەنی ئاگرەکە
لیژنەی روپێوی بۆ زیانەكانی ئاگرەكەی هەڵەبجە، رێژە و قەبارەی زیانەكانی ئاگرەكەی راگەیاند و بەپێی راپۆرتی كۆتایی لیژنەكەش، زیاتر لە شەش هەزار دۆنم لە دارستان و پاوانی سروشتی سووتاون، جگە لە سووتانی 36 دۆنم باخ لە گوندەكانی مۆردین و چناری كۆكۆیی و نەیجەڵە.
رۆژی 20ی 8ی 2025، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی هەڵەبجە، لیژنەیەكی لە بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوان و بەڕێوەبەرایەتی باخداری و بەشی زەوی و زار بۆ روپێوی كردنی زیانەكانی ئەو ئاگرە پێكهێنا كە رۆژی 17 تا 19ی 8ی 2025، لە سنووری گوندەكانی مۆردین، چنار، نەیجەڵە، پێگە، لمە و سازان بەردەوام بوو، كەبووە هۆی سووتاندنی رووبەرێكی بەرفراوان لە دارستان و پاوان و باخی هاووڵاتیان .
دوای روپێوییەكی ورد لەلایەن لیژنەكەوە، زیانەكان بە سووتانی پێنج هەزار دۆنم دارستانی سروشتی و سووتانی زیاتر لە هەزار دۆنم پاوانی سروشتی و سووتانی 36 دۆنم باخ لە هەرسێ گوندەكانی مۆردین و چناری كۆكۆیی و نەیجەڵە خەمڵێندران.
هاوكات لیژنەكە سووتانی بەرهەمی بنێشتی تەنها لەو شوێنانەی ئەمساڵ بنێشتیان لیكراوە لە هەردوو گوندی مۆردین و چناری كۆكۆیی بە بڕی 474 كگم بنێشت مەزەندە كرد.
لە ئێستاشدا لیژنەكە كۆنووسەكەی بۆ لایەنی پەیوەندیدار بەرزكردووەتەوە بۆ ئەنجامدانی كاری پێویست.
PUKMEDIA
دەقی كۆنووسی لیژنەكە:
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

