سێ رۆژ مۆڵەت بە لایەنەكان دەدرێت بۆ گۆڕینی كاندیدە دوورخراوەكانیان
عیراق 05:15 PM - 2025-08-20
PUKMEDIA
لۆگۆی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی كۆمسیاران تەنها سێ رۆژ مۆڵەت بە هاوپەیمانی و لایەنە سیاسییەكان دەدات كاندیدی نوێ لەجێی كاندیدە دوورخراوەكان دابنێت.
لە راگەیەندراوێكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق كە كۆپییەكی دەست PUKMEDIA كەوتووە، راگەیەندراوە: "ئەنجومەنی كۆمسیاران بڕیاریداوە، تەنها سێ رۆژ مۆڵەت بە هاوپەیمانی و لایەنە سیاسییەكان بدات، كاندیدی نوێ لەجێی كاندیدە دوورخراوەكان دابنێن، بەپێی بڕیارەكەی ئەنجومەنی كۆمسیارانیش، ماوەی دیاریكراو لە رۆژی 19ی 8ی 2025 ەوە دەستپێدەكات و رۆژی 22ی 8 كۆتایی دێت".
كۆمسیۆن راشیگەیاندووە، بەهۆی كێشەی تەكنیكییەوە پڕۆسەی دوورخستنەوەی كاندیدان لەدوای 4ی ئەیلوولی 2025ەوە، بەبێ جێگرەوە دەبێت و لایەنەكان ناتوانن كەسێكی دیكە بۆ لەجێدانانی كاندیدە دوورخراوەكان دیارییبكەن".
ئەمەش لەكاتێكدایە، دوێنێ سێشەممە 19ی ئابی 2025، ئاژانسی هەواڵی رەسمی عیراق، لە زاری حەسەن قەبەس، ئەندامی تیمی راگەیاندنی كۆمسیۆنەوە رایگەیاند: ژمارەی ئەو كاندیدانەی تا ئێستا بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران دوورخراونەتەوە گەیشتووەتە زیاتر لە 470 كەس و لە دواین رێكاریشدا، كۆمسیۆن 253 كاندیدی دوورخستەوە.
ئەمەش لە كاتێكدایە، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، رۆژی 9ی4ی2025 لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا، رۆژی 11ی11ی2025ی وەك رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران دیاریكرد، لەبەرئەوە ناوی لیست و قەوارەكان پێشكەش بە كۆمسیۆن كراوە و چاوەڕوانی كۆتایی رێكارەكانن، تاوەكو دەست بە بانگەشە بكەن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

