جارێكی دیكه سزا بەسەر رۆژنامه‌نووس شیروان شیروانیدا سهپێندرایەوە
کوردستان 12:54 PM - 2025-08-19
ئەرشیف
رۆژنامه‌نووس شێروان شێروانی
ئه‌مڕۆ 19ی 8ی 2025 له دادگای كه‌تنی بنه‌سڵاوه، رۆژنامه‌نووس شێروان شێروانی جارێكی دیكه به زیاتر له‌چوار ساڵی دیكه زیندانی سزادرایەوە و له‌كاتی دادگاییهكهشدا گرژیی دروستبوو.
محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا یه‌كێك له‌پارێزه‌رانی رۆژنامه‌نووس شێروان شێروانی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: له‌سه‌ر سكاڵایه‌ك كه له‌لایه‌ن پله‌دارێكی سه‌ربازیی به تۆمه‌تی هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌خۆی و خێزانه‌كه‌ی له‌سه‌ر شێروان شێروانی تۆماركرابوو، دادگا چوار ساڵ و 5 مانگی دیكه‌ی زیندانی به‌سه‌ر شێروانی شیروانی-دا سه‌پاند.
پارێزه‌ره‌كه‌ی شێروانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: پێویسته پاراستنی ئاسایشی چاكسازییه‌كان به پۆلیس بسپێردرێت، به‌ڵام ئه‌و ئه‌ركه به زێره‌ڤانی سپێردراوه‌و زانیاریشمان به‌ده‌ستگه‌یشتووه سكاڵایه‌كی دیكه له‌دژی شێروان شێروانی ده‌جوڵێندرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كان لهدادگاكهدا هێزێكی ئه‌منی زۆر بڵاوه‌ی پێكراوه و گرژیی و ده‌مه‌قاڵێ دروستبووه.
شێروان شێروانی له 7ی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2020 له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌وان و چالاكوانی بادینان ده‌ستگیركرا، پاش چه‌ند مانگێك له ده‌ستگیركردنیان، دادگای تاوانی هه‌ولێر رۆژی 16ی شوباتی 2021 به‌تۆمه‌تی "تێكدانی ئاسایشی نیشتمانی"، هه‌ریه‌ك له شێروان شێروانی، ئه‌یاز كه‌ره‌م، گوهدار محه‌مه‌دئه‌مین، هاریوان عیسا و شڤان سه‌عیدی به‌شه‌ش ساڵ زیندانی بۆ هه‌ریه‌كه‌یان سزادا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لە جیهاندا نرخى نەوت نزمدەبێتەوە
09:15 AM - 2026-11-24 -
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23



.webp)


.webp)
دابەزێنە

